تێڕوانینێک
ڕێكخراوی SOSS هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی خولێک لە ژێر ناونیشانی ”خولێکی زمانی عەرەبی بۆ قوتابیانی سەرەتایی ئاستی یەک”. ئەم خولە تیشک دەخاتە سەر پەرەپێدان و بەرەوپێشچوونی ئاستی زمانی عەڕەبی منداڵانی قۆناغی سەرەتایی بە شێوازێکی پێشکەوتوو و ئەکادیمیانە،بە شێوەیەکی گشتی سەرنج دەخرێتە سەر ناساندنی وشەسازی بنەڕەتی و بەکارهێنانی وشە لە ڕستەدا ،ئەم خولە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە لەگەڵ تەمەنی بەشداربووان بگونجێت.
ئامانجی خول
ئامانجی سەرەکی ئەو خولە دانانی بناغەیەکی چاک و پتەوە لە زمانی عەرەبی پێش ئەوەی لە قوتابخانە دەست بە خوێندنی زمانی عەرەبی بکات، قوتابی فێری حەرەکاتی زمانی عەرەبی دەکرێت لەگەڵ وشە و مانای زۆر و بەکارهێنانی وشە لە ڕستەدا، تەواوی ئەو وشانەش لە کتێبی مەنهجەی قۆناغی ٤ وەرگیراینە.
ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن:
خولەکە تایبەتە بە قوتابیانی قۆناغی ٤ی سەرەتایی ، ئەوانەی بە تەواوی فێری پیتەکانی زمانی کوردی بونە و هیچ عەرەبییان نەخوێندووە، هەروەها ئەو قوتابیانەی کە لە پۆلی ٤ دەرچوونە بەڵام کێشەیان لەگەڵ بابەت و چەمکە سەرەتاییەکاندا هەیە..،لە ڕێگەی مەنهەجێکی تایبەت بە قوتابیانی قۆناغی ٤ی سەرەتایی، بە پشت بەستن بەمەنهەجی قوتابخانە.
زانیاری دەربارەی ڕاهێنەر
د.هەڵگورد محمد حسن دکتۆرا لە زمانی عەرەبی – زمان، لە زانکۆی موصل، کۆلێژی ئاداب، بەشی زمانی عەرەبی،مامۆستا لە بەشی زمانی عەرەبی – کۆلێژی زمان – زانکۆی سەلاحەددین/هەولێر.
کات و شوێنی خول:
خولەکە له ڕۆژی يهك شهممه ڕێكهوتی 18/8/2024 دەست پێ دەکات بەم شێوازەی خوارەوە:
ماوەی خول:
٢ هەفتە، هەر هەفتەی ٥ رۆژ، هەر رۆژی ٢ کاتژمێر.
رۆژانی خول:
یەک شەم،دوو شەم،سێ شەم،چوار شەم،پێنج شەم
کات:
لە ١٠ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ
شوێنی ئهنجامدانی خولهكه له ئۆفیسی سهرهكی SOSSدهبێت(کرتە بکە لەسەر ئۆفیسی سەرەکی SOSS بۆ ناونیشانی ئۆفیس) .
تۆماركردن بۆ ئهم خوله (ناو نووسین):
شوێنەکان سنووردارن تەنها ١٥ قوتابی وەردەگیرێن بە مەبەستی ڕەخساندنی کەش و هەوایەکی زانستیانە بۆ قوتابیان و زۆرترین سوود ببەخشرێت لە وانەکاندا،بۆیە پێشنیار دەکەین زوو ناوتان تۆمار بکەن بۆ دڵنیابوون لە بهشداریكردن. بۆ ناو تۆمارکردن و زانیاری زیاتر بۆ خولەکە:
پەیوەندی بکەن بە وەتس ئەپی ژمارە تەلەفۆنی 07504223839.
ئیمەیڵ:(a.chomani@soss-iraq.org یاخود sdeqa538@gmail.com)
ستافی بەڕێوەبردنی خولەکە:
سەرپەرشتیار:
مصطفى محمد جاف جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی SOSS و ڕاهێنەری شارەزا لە بواری ڕاهێناندا.
بەڕێوبەری خول:
احمد صديق چۆمانی یاریدەدەری شیکەرەوەی داتا.