بە مەبەستی لێکتێگەیشتنێکی زیاترو دەستنیشانکردنی زەمینەیەکی گونجاوتر بۆ پاڵپشتی کردنی کۆمەڵگەکەمان، رێکخراوی ستاتیستیکس بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە SOSS بە نوێنەرایەتی مصطفی جاف جێگری سەرۆکی ڕێکخراو بەشداری کرد لە کۆبونەوەی ڕێکخراوە کاراو چالاکەکانی بواری پەرەپێدان و گەشەپێدان و هەلی کار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی بەڕێز بارزان ئەکرەم مەنتك سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە بە سوپاسەوە ئاماژەی بە ڕۆلی ڕێکخراوی SOSS کرد لەم بوارە گرنگەی گەشەپێدان و پەرەپێدانی بەردەوام.
بەهیوای هەماهەنگی و خزمەتێکی زیاتری کۆمەڵگەو مرۆڤایەتی.