ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی 14/5/2024 به‌ڕێز دکتۆر دڵشاد شاکر بۆتانی سەرۆکی ڕێکخراو و ستافی یاوەری کە پێکهاتبوو لە جێگری سەرۆك و كۆمه‌ڵێك لە مامۆستایانی به ئه‌زموونی به‌شی ئامار و زانیارییه‌كانی کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری لە زانکۆی سەلاحەدین کە ئەندامن لە ڕێکخراوهكهمان (SOSS)، سەردانی بەڕێز دکتۆر دڵزار حەمە ساڵح قادریان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە دەستبەکاربوونی بەڕێزیان وەك بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری پارێزگای هەولێر، به هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌م ئه‌ركه تازه دا.
له‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری ئاماری گرنگ تاوتوێ کرا دەربارەی پێویستی هەماهەنگی کردن لەنێوان هەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای هەولێر، بەشی ئامار و زانیارییه‌كان و ڕێکخراوی (SOSS)، لە پێناو پێشخستنی کۆی پرۆسە ئاماریەکان وهەروەها لە ڕوی زانستی و پراکتیکیدا سوود لە تواناکانی یەکتر وەربگیرێت، هه‌روه‌ها ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی بە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریکردنی دەرچوانی بەشی ئامار و زانیارییه‌كان لەو ڕووپێوە ئاماریانەی كة بەڕێوەبەرایەتی ئامار ئەنجامی دەدات. ته‌وه‌رێكی گرنگی تر تاوتوێ كرا له‌م سهرهدانهدا ئەویش په‌یوه‌ست بوو به سه‌رژمێری گشتی له عیراق، كه بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می ئەمساڵ ئه‌نجام بدرێت به شێوازێكی نوێ و سه‌رده‌مییانه.
هیوادارین ڕۆڵی تەواوکاری ڕێکخراوەکان بە گشتی، و ڕێکخراوی (SOSS) بە تایبەتی کارا بکرێتەوە لە پڕۆسەی ئەنجامدانی کاروچالاکییە حکومییەکان بەپێی پسپۆڕی و ئەزموون، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە دەستنیشانکراوەکان بە باشترین شێوە.