مامۆستای خول بەڕێز پ.ی.د. هەڵگورد محمد حسن لە ڕێکەوتی 4/8/2024 بە سەرپەرشتی و چاودێری ستافی کارگێڕی ڕێکخراوی SOSS کۆتایی هێنا بە خولێکی نۆ ڕۆژەی چڕ بە ناونیشانی(خولی زمانی عەرەبی بۆ قوتابیانی ئاستی سەرەتایی) کە لە بارەگای ڕێکخراوەکەمان لە شاری هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.
لەم خولەدا تیشک خرا سەر پەرەپێدان و بەرەوپێشچوونی ئاستی بەشداربووان بۆ قۆناغی سەرەتایی زمانی عەرەبی کە بە شێوازێکی پێشکەوتوو و سەردەمیانە ئەنجامدرا، لەم خولەدا بە شێوەیەکی گشتی سەرنج خرا سەر ناساندنی وشەسازی بنەڕەتی و ناساندنی جوڵەی پیتەکانی زمانی عەرەبی و وشە و مانای زۆر، هەروەها بەکارهێنانی وشەکان له ڕستەدا..،ئامانجی سەرەکی خولەکە دانانی بناغەیەکی چاک و پتەوی زمانی عەرەبی بوو بۆ منداڵە چاو گەشەکانمان وەك دەستپێکێکی زانستییانەی زمانەوانی بۆ قوتابییانی ناوەندەکانی خوێندنگەدا.
سوپاس بۆ ئامادەبوونی بەڕێزان:صابر محمد صابر (نوێنەری ب. گ. ئامادەکردن و هەماهەنگیکردنی پلانەکانی گەشەپێدان)
پ.ی.د.دلشاد شاکر بۆتانی (سەرۆکی ڕێکخراوی SOSS )
مصطفی محمد جاف (ڕێکخەری خول و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی SOSS)
احمد صدیق چۆمانی (بەڕێوەبەری خول)