ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌وڵده‌دات بۆ گه‌شه پێدانی شاره‌زایی و زانین و توانستی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووبن له ژینگه‌ی كاركردنی ڕۆژانه‌ی خۆیان. خوله‌كانی ڕاهێنانی رێكخراوى ستاتيستيكس SOSS پاڵپشتی له كۆمه‌ڵێك پێداویستی فێركاری زۆره‌ملێ و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی به‌رده‌وام بۆ پاڵپشتی له گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی له‌هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كانی بواری كاركردنی په‌یوه‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی داتا، شیكردنه‌وه‌ی داتا، توێژینه‌وه، پڕۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر، خولی فێركردنی زمانی ئینگلیزی، …هتد. سه‌رجه‌م خوله‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت له لایه‌ن باشترین وانه‌بێژی ئه‌كادیمی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
خولی پێشكه‌ش كرا‌و له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌مان
ئه‌و خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانه‌ی كه پێشكه‌ش ده‌كرێت له لایه‌ن SOSS داڕێژراون بۆ یه‌ك مه‌به‌ست – ئه‌ویش كه تاكی كۆمه‌ڵگا سه‌ركه‌وتووبێت. بۆیه ئه‌و خوله سه‌ره‌كییانه‌ی كه رێكخراوى ستاتيستيكس SOSS ده‌توانێت سه‌رپه‌رشتی بكات به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- مایكرۆسۆفت ئێكسێل (بنچینه‌یی، ناوه‌ند، پێشكه‌وتوو)؛
- مایكرۆسۆفت ورد (بنچینه‌یی، ناوه‌ند، پێشكه‌وتوو)؛
- مایكرۆسۆفت ئه‌كسێس (بنچینه‌یی، ناوه‌ند، پێشكه‌وتوو)؛
- مایكرۆسۆفت پاوه‌رپۆینت (بنچینه‌یی، ناوه‌ند، پێشكه‌وتوو)؛
- پڕۆگرامه ئامارییه‌كان، هه‌روه‌ك SPSS و Statgraphics و Stata (بنچینه‌یی، ناوه‌ند، پێشكه‌وتوو)؛
- كۆكردنه‌وه‌ی داتای گه‌ڕۆك به‌به‌كارهێنانی KoBoToolbox (بنچینه‌یی، ناوه‌ند، پێشكه‌وتوو)؛
- ڕێگاكانی كۆكردنه‌وه‌ی داتا؛
- شیكردنه‌وه‌ی داتا؛
- شێوازه‌كانی بژارده‌گیری و قه‌باره‌ی بژارده؛
- خوله‌كانی زمانی ئینگلیزی به‌به‌كارهێنانی Cutting Edge (بۆ هه‌موو ئاسته‌كان)؛
- خوله‌كانی زمانی ئینگلیزی بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز (بۆ هه‌موو ئاسته‌كان)
- هه‌ر خولێكی تر داوابكرێت له لایه‌ن كڕیاره‌كانه‌وه.
چۆنیه‌تی تۆماركردن له خوله‌كانمان
SOSS گرووپێكی تایبه‌تی ته‌رخانكردووه بۆ خزمه‌تكردنی كڕیاره‌كان و به‌رده‌ستن بۆ هه‌ر پرسیارێك. ده‌كرێت خولی ڕاهێنان بۆ یه‌ك كه‌س بێت یان بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێك بێت و به‌گوێره‌ی داواكردن. بۆ زیاتر زانیاری، تكایه په‌یوه‌ندی بكه به‌و ژمارانه‌ی خواره‌وه: 9647508779933+ یاخود ئیمێلی ئه‌لیكترۆنی: info@soss-iraq.org یاخود كلیك لێره بكه.