بە سەرپەرشتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و UNDP و یەکێتی ئەوروپا، لە ڕێكه‌وتی 11-12/8/2024 له شاری دهۆك، ڕێکخراوەکەمان (SOSS)، بە نوێنەرایەتی د. دڵشاد شاکر إسماعیل بۆتانی، به‌شداربوو لە وۆرک شۆپی كۆتایی بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی ڕێسا ڕەفتارییه‌كانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان.
لەم وۆرکشۆپەدا گفتوگۆی كۆتایی کرا لە گەڵ پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی ڕه‌شنووسی ڕەفتار و ئەخلاقی بۆ بەرژەوەندی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە گشتی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە کوردستان بەتایبەتی. هه‌روه‌ها باس لە پرۆسەی داڕشتنی ئەم ڕه‌شنووسه و تایبەتمەندییەکانی ناوەڕۆکەکەی و ڕادەی ئامادەیی بۆ پابەندبوون بە یاساکانی كه سروشتێكی ئەخلاقی وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته ئامرازێك بۆ خۆڕێكخستهوهو هه‌مواركردنه‌وه‌ی ڕەفتارهكان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌ستپاكی و شەفافیەت و لێپرسینەوە.