تێڕوانینێكی گشتی
پێویستییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌یه‌كی ڕاهێنان له‌گه‌ڵ گرنگیدانێكی تایبه‌ت به دروستكردنی فۆڕمی ڕاپرسی و ڕێگاكانی ئامارزانی به به‌كارهێنانی پڕۆگرامی ستانده‌ردی SPSS. ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌ك براده‌رێكی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر هه‌ژمارده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كاردێت له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆری ئه‌كادیمی، توێژه‌ران و قوتابیان بۆ شیكردنه‌وه‌ی داتای توێژینه‌وه‌و ڕاپرسی ئاماری و خه‌ملاندن و هتد. بۆیه ئه‌م خوله له‌ژێر ناونیشانی “كردنه‌وه‌ی خولێكی ڕاهێنان ده‌رباره‌ی شیكردنه‌وه‌ی داتا به به‌كارهێنانی SPSS” ده‌بێت، كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به كارمه‌ندان له بواری توێژینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی داتا له هه‌ر بوارێك و له هه‌ر شوێنێكی كاركردن كه داتا هه‌بێت و كاری پێ بكرێت.
ئامانج له خولی ڕاهێنان
ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م خوله پێشه‌كییه‌كه بۆ چوونه ناو پڕۆگرامی SPSS كه زیاتر په‌یوه‌سته به لایه‌نی پڕاكتیكی، چۆنیه‌تی تۆماركردنی داتا و كۆد دانان بۆ پرسیاره داخراو و كراوه‌كان، چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل جۆری جیاواز له داتا (داتای جۆری و چه‌ندی)، هه‌روه‌ها چونیه‌تی گۆڕینی داتا. به‌شداربوانی ئه‌م خوله فێرده‌بن كه چۆن دیزاینی داتابێیزی فۆڕمی ڕاپرسی بكه‌ن، پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند شێوازێكی ئاماری و تاوتوێكردنی كات و شوێنی به‌كارهێنانی هه‌ر شێوازێك له شێوازه ئامارییه‌كان، ئه‌و گریمانانه‌ی كه هه‌ر شێوازێك به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، چۆنیه‌تی ئاماده‌كرنی شیكردنه‌وه‌كان و لێكدانه‌وه‌یان. ئه‌م كاره كۆمه‌ڵێك له ڕێگا به‌كارده‌هێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌و پێشكه‌ش كردنی داتا، جگه له‌وه‌ی كه پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات. به‌شداربوانی ئه‌م خوله تێگه‌یشتنێكی گشتی قازانج ده‌كه‌ن له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م هه‌موو شێوازانه و كات و ساتی به‌كارهێنانیان فێرده‌بێت، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و لێكدانه‌وه‌و پێشكه‌ش كردنی داتا به دڵنییایهكی زۆره‌وه.
چی فێر ده‌بێت له خولی ڕاهێنان (دەرئەنجامى خولی ڕاهێنان)
له كۆتایی ئه‌م خوله، به‌شداربوان فێری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بن:
- مانای زانستی ئامار، جۆری داتا، ئاسته‌كانی پێوانه، كۆمه‌ڵگا و بژارده، شێوازه‌كانی بژارده، هتد؛
- دروستكردنی داتابێیزی فۆڕمی ڕاپرسی له ڕووپێوی ئاماری به به‌كارهێنانی SPSS؛
- ژینگه‌ی تۆماركردنی داتا و كۆدكردنی له SPSS
- چاره‌سه‌ركردنی داتا و پێشكه‌شكردنی له SPSS
- زانین و تێگه‌یشتنی چهنجهرهكانی SPSS، هه‌روه‌ك په‌نجه‌ره‌ی بلاوكردنی داتا، په‌نجه‌ره‌ی ده‌رئه‌نجام، خشته‌ی پیڤۆت، وێنه‌كێشان، سینتاكس، هتد
- شڕۆڤه‌كردنی هه‌موو جۆره داتێكی جۆری و چه‌ندی به به‌كارهێنانی SPSS به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه؛
- فێربوونی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره ڕۆتینیهكانی ڕۆژانه به به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندی لكاندن (Paste) له SPSS؛
- دروستكردنی تواناكانی به‌شداربوان بۆ دیزاینی پلانی شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به ڕاپرسی و داتا لاوه‌كی و لێكۆڵینه‌وه‌ی خه‌ملاندن و هتد.
جۆری به‌شداربوان له‌م خوله (كێ ده‌بێت به‌شداربێت)
ئه‌م خوله دابین كراوه بۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی خواره‌وه:
- هه‌ر كه‌سێك زانیاری هه‌بێت یان نه‌بێت له‌سه‌ر ئامارزانی و مامه‌له ده‌كات له‌گه‌ڵ داتا یاخود ده‌یه‌وێت مامه‌له بكات له‌گه‌ڵی دا؛
- هه‌ر كه‌سێك كاری كردبێت له‌سه‌ر پڕۆگرامی SPSS و ده‌یه‌وێت زانیاری خۆی زیاتر بكات له‌م بواره؛
- هه‌ر كه‌سێك ئارازووی هه‌بێت له نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له كاركردن له‌سه‌ر داتا كه چه‌ندین ساڵه هه‌یه‌تی؛
- هه‌ر كه‌سێك كار ده‌كات له ڕێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان چ خۆماڵی بێت یان جیهانی یاخود هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تر كه كار بكات له‌گه‌ڵ تۆماركردنی داتا، پێداچوونه‌وه، به‌ڕێوه‌بردن، كورتكردنه‌وه داتا و شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی، بۆ نموونه: ئابووریناسان، ژمێریاران، كاربه‌ده‌ستان، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری زانیاریی و داتا، كارمه‌ندی زانیاری، كارمه‌ندی شیكردنه‌وه‌ی داتا، كارمه‌ندی تۆماركردنی داتا، هتد.
ژماره‌ی به‌شداربووان
ژماره‌ى به‌شداربووان گروپێک لە 15-20 بەشداربوو هەڵدەبژێردرێن لەو داواکاریانەی کە لەلایەن بەشداربووانەوە لە وەرگیراون و دەنێردرێت
تۆماركردن بۆ ئه‌م خوله (ناو نووسین)
بۆ بەشداریکردن لەم خولە، تکایە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە زانیاری بنێرن:
https://forms.gle/TP99PrRYxX6KGUhS6
یان ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بنێرن (a.shwani@soss-iraq.org یان shwani1996@gmail.com ):
- ناوی ته‌وای به‌شداربوو:
- پارێزگا:
- ئیمێل:
- ژماره‌ی مۆبایل:
- ناوی خول :
- ناونیشانی پیشه‌یی:
- ئاستی خوێندن:
- زانینی زمان (زمانی دایك):
- زمانی تر كه به‌شداربوو ده‌یزانێت
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 07507125507 یان 07718516684.
ماڵپەڕ: www.soss-iraq.org
زانيارى ده‌رباره‌ى ڕاهێنه‌ر
تیمێکمان لە ڕاهێنەری ناوازە کۆکردۆتەوە کە زیاتر لە 25 ساڵ ئەزموونی ئەکادیمی و پراکتیکی تێکەڵاویان هەیە لە بواری شیکاری داتا‌کان. ئەم پیشەگەرە بەتوانایانە نەک هەر خاوەنی دەوڵەمەندییەکی زۆر لە شارەزایی ڕاستەقینەن بەڵکو وەک مامۆستای زانکۆش کاردەکەن. زانیاری و لێهاتوویی بەرفراوانیان وایان لێدەکات ببنە ڕاهێنەری به‌توانا بۆ خولی ڕاهێنانی شیكردنه‌وه‌ی داتاکانمان. هەر ڕاهێنەرێک کۆمەڵێک کارامەیی و پسپۆڕی ناوازە دەهێنێتە هه‌یه، ئەمەش ئەزموونێکی فێرکاری گشتگیر بۆ بەشداربووانمان مسۆگەر دەکات. بە تێگەیشتنی قووڵیان لە تەکنیکە ئامارییەکان، مۆدێلکردنی داتا و ئامرازە شیکارییە پێشکەوتووەکان، ڕاهێنەرەکانمان ئامرازی پێویستیان بۆ ڕێنماییکردنی شیکارانی داتا هه‌یه لە گەشتێکی پەروەردەیی دا. ڕۆڵی چاكیان هه‌یه وەکو ڕاهێنه‌ری بە ئەزموون و پەروەردەکاری ڕێزدار، وایان لێدەکات بە شێوەیەکی کاریگەر بۆشایی نێوان تیۆری و پڕاكتیكی پڕبکەنەوە، ئەمەش تێڕوانینێکی پراکتیکی و زانیاری پەیوەندیدار بەم پیشەسازی دابین ده‌كات. بەم تیمەی ڕاهێنەران، بەشداربووان دەتوانن چاوەڕوانی بەدەستهێنانی شارەزایی بەنرخ و چاندنی کارامەیی پێویست بن بۆ گەشەکردن لە بواری پڕاكتیكی شیكردنه‌وه‌ی داتادا.
كات و شوێنی خول
خوڵی ڕاهێنان له ڕۆژی يه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی 20/8/2023 بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ به‌به‌رده‌وامی له كاتژمێر 14:30 تا 19:00. شوێنی ئه‌نجامدانی خوله‌كه له ئۆفیسی سه‌ره‌كی SOSS ده‌بێت.
پێداویستییەکانی خول
- خولەکە لە سه‌ره‌تاوه دەست پێدەکات، بۆیە پێویست بە زانیاری پێشوەختە لەسەر SPSS یان ئامارزانی ناکات. خولەکە هەموو وردەکارییە پێویستەکان دەگرێتەوە، چ لە ڕووی تیۆریەوە و چ لە ڕووی پراکتیکییەوە.
- پێویستە بەشداربوو کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپی هەبێت بۆ مەشقکردن بەو هەنگاوانەی کە لە خولەکەدا دەگوترێتەوە.
بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی خول
1. Introduction to statistics
- Statistics definition and its branches
- Explain the difference between a sample and a population
- Sample and Sampling
- Explain the difference between surveys and experiments
- Measures of Central tendency and Dispersion.
- Explain the difference between independent and dependent variables
- Correlation and Regression
- Test hypotheses-theory.
2. Introduction to SPSS environments
i. Why SPSS
ii. SPSS’s Windows
iii. Basic features of SPSS
iv. Preparation of SPSS Data set, Levels of Measurement
v. Data management
- imports export of data file,
- Selection of data,
- Recoding of a variable,
- Computing new variable,
- Merging of data sets,
- Sorting of data sets.
vi. Most important Descriptive Statistics
- Descriptive statistics,
- Graph and Charts: Bar, Histogram and Pie,
- Frequency, histogram, normal curve,
- Cross-tabulation
3. Some important SPSS features
- Select Cases
- Split File
- Weight Cases
4. Communicating Results
- Modifying Output Tables and Charts
- Using Chart Templates
- Using Table “Looks”
- Including output in other applications (i.e. Excel or Word).
5. Test the relationship between scale variables
- Chart the relationship between two scale variables
- Use Pearson’s correlation coefficient to examine the relationship between two scale variables
- Test hypotheses on Pearson’s correlation coefficient
- Assumptions for using Pearson’s correlation coefficient
- Simple Linear Regression Analysis
- Multiple Linear Regression Analysis.
6. Test the relationship between categorical variables
- Use the Chart Builder to graphically illustrate the relationship between two categorical variables
- Use percentages in Crosstabs to describe the relationship between two categorical variables
- Use the Chi-Square test in Crosstabs to test the relationship between two categorical variables.
7. Test hypotheses about individual variables
- Explain the sampling distribution of a statistic
- Explain the difference between the standard deviation and the standard error
- Use the One-Sample T Test to test a hypothesis about a population mean
- Use the Paired-Samples T Test to test on a “before-after treatment” effect
- Use the Binomial Test to test a hypothesis about a population proportion.
8. Test the difference between two group means
- Use the Chart Builder to graphically illustrate the difference between two group means
- Use Explore and Means to describe the differences between groups
- Use the Independent-Samples T Test to test whether the difference between two group means is statistically significant.