لە ژێر سەرپەرشتی و راسپارده‌ى فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (DNGO)، رۆژی دووشه‌ممه له ڕێكه‌وتی 29 – 31/05/2023، به خۆشحاڵییه‌وه ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌شداربوو له كار و چاڵاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی (قه‌ڵای به‌رگری) له ده‌ڤه‌ری بادینان. له‌م پرۆژه‌يه كار له‌سه‌ر به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانى تواناكان به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌كرێت لە چەند بوارێکی هەمەجۆر، له ماوه‌ی ئه‌و 3 ڕۆژە ڕێكخراوه‌كه‌مان توانی به خولی كارامه‌ییه‌كانی ڕاهێنه‌ری لێهاتوو به‌شداربێت، و چالاکیەکانی ئەنجامدا بۆ پەرەپێدانی توانای کارمەندانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی (CSO) و هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانى حكومى له ئيدارهيى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ. خوله‌كه له لايه‌ن ڕاهێنه‌رى شاره‌زا به‌ڕێز مصطفى جاف ئەنجامدرا.
له كۆتايیدا، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه كارى جدى تر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى سودى زياتر به ده‌ڤه‌ری بادینان بگه‌يه‌نرێت له رێى به‌رده‌وام بوون له هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م پرۆژه سەردەمیانە، وەک كردنه‌وه‌ی خولی زیاتر، هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ هۆشیارکردنەوەو لێهاتوویی وگەشەپێدانی بەردەوام له داهاتوودا.