به سه‌رپه‌رشتی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12/10/2023، ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌شدار بوو له مه‌راسیمی كۆتاییهاتنی پڕۆژەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی خانمان كورد. له‌م مەراسیمەدا بەڕێز (د. ئۆمێد صباح) سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبوو به‌م بۆنه‌یه‌وه ووتارێکیان پێشکەش کرد، دواتر به‌ڕێز بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگە ووتەیەکی پێشکەشکرد.
ڕێكخراوه‌كه‌مان خولێكی ڕاهێنانی په‌یوه‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری و شیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا، كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ڕێكخراو د. دڵشاد شاكر بۆتانی پێشكه‌ش كرا. شایانی باسه ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ كرا له لایه‌ن ڕێكخراوی سیتاڤ (Sitav) بە سپۆنسەری ڕێکخراوی پێگەیاندنی ئافرەتان (WRO) و بە هەماهەنگی چەند ڕێکخراوێکی کوردستانی و نێودەوڵەتی ئەنجامدرا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی.