بە شانازییەوە ڕایدهگەێنین كه بەسەرکەوتوویی خولێکی ڕاهێنانی تۆکمەی سێ ڕۆژە تەواوبوو بۆ كارمه‌ندانی ڕێکخراوی “صناع الامل للمرأة” لە پارێزگای دهۆک. ئەم ڕاهێنانە چڕ و پڕە لە ٢٨ تا ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، له ژێر چاودێری ڕێكخراوی ئه‌لمه‌سه‌له. بابه‌تی سه‌ره‌كی خوله‌كه په‌یوه‌ست بوو به به‌ڕێوه‌بردنی داتا و چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی کەسی بە یارمەتی کۆمپیوتەر (CAPI). ئامانجی خوله‌كه ئاشنابوونی به‌شداربووان بوو به کارامەیی پراکتیکی لە میتۆدۆلۆژیای کۆکردنەوەی زانیاری گه‌ڕۆك (MDC) و شیکردنەوەی ڕاپۆرتەکان و داتاکانی توێژینەوە. ئه‌م خوله پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن د. دڵشاد شاكر إسماعیل بۆتانی، كه ئامارزانێكی لێهاتووه و زیاتر له 25 ساڵ ئه‌زموونی هه‌یه له بواری کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتای ڕاپرسی، کە تێڕوانین و ڕێنمایی بە نرخی پێشکەش کرد بە درێژایی ماوه‌ی خولەکە.