ئێستا ئێمه ئه‌ندامی كۆڕی هاوبه‌شین له پڕۆگرامی هاوبه‌شی ناوچه‌یی بۆ ڕۆشنبیری و گه‌شه‌پێدان (RPCD – USAID) له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا (MENA). ئه‌م پڕۆگرامه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه‌و ئه‌نجام ده‌درێت له لایه‌ن نووسینگه‌ی پڕۆگرامه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه سه‌ر به ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وله‌تییه (USAID) . ئامانجی ئه‌م پڕۆگرامه كۆكردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینهوهكانه كه وا ده‌كات بووژانه‌وه‌یه‌كی چاك له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا په‌یڕو بكرێت. هه‌روه‌ها ئامانجی ئه‌م پڕۆگرامه دروستكردنی ڕۆشنبیری هاوبه‌شی و به‌شداریكردنی زانیاری له نێوان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای گه‌شه‌پێدان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا. بۆ پلان دانانی پڕۆگرامه‌كانی گه‌شه‌پێدان و ئه‌نجامدانی به باشترین شێوه، ئه‌م پڕۆگرامه كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه په‌یوه‌سته به كێشه‌كانی گه‌شه‌پێدان و باشترین به‌شداری له مه‌شق و وانه پوختكراوهكانی پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وله‌تی. بۆیه پڕۆگرامی هاوبه‌شی ناوچه‌یی بۆ ڕۆشنبیری و گه‌شه‌پێدان (RPCD) زنجیره په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌ره‌كی دروست ده‌كات كه پێك هاتووه له توێژه‌ران و شاره‌زایانی ئاژانسی USAID له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا.