له ڕێكهوتی 25ی ئهیلولی 2023دا، ڕێکخراوی ستاتیستیکس بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) بەشداربوو لە فەراهام کردنی هەلی کار بۆ گەنجانی پەنابەر، ئاوارە و دەرچووانی زانکۆ، کە لە چوارچێوەی پرۆژەی جسووردا (Jousour) بۆ ماوەی 10 مانگ راهێنانیان کردبوو.
لە پڕۆژەى جسور بۆ پاڵپشتى و پەرەپێدانى تواناکانى دەرچووانى زانکۆ و گەنجانى پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمى کوردستان (150) کەس بەشداریان تێدا کرد، پڕۆژەکە بەهاوبەشى لە نێوان زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP) بەپاڵپشتى دارایی حکومەتى ئەڵمانیا جێبەجێ کرا، بەشداربووان بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى لە بوارەکانى زمانى ئینگلیزى و کۆمپیوتەر و شێوازى کار بۆ ماوەى هەشت مانگ بەشداریان لە خولەکانى پڕۆژەکە کرد.
ڕێکخراوی SOSS سوپاس و دەستخۆشى لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP) و کونسوڵخانهی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات کە پاڵپشتى سێنتەرەکانى پەرەپێدانی کاریان کرد و پڕۆژەى (جسور)یان ئەنجامدا.