به یارمه‌تی خوای گه‌وره به خۆشحاڵییه‌وه له 09/02/2023، كۆتایی هات به خولێكی ڕاهێنانی سێ ڕۆژی چڕ بۆ کارمەندانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی (CSO) له شارى بغداد، له ژێر چاودێری وەزارەتی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری ئەڵمانیا (BMZ) و یەکێتیی ئەورووپا (EU) بە ناوی پڕۆژەی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە عێراق (GIZ-PSD). خوله‌كه ئه‌م بابه‌تانه‌ی گرته ئه‌ستۆ كه په‌یوه‌ستن به بنەماکانی ئامار و چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی کەسی بە یارمەتی کۆمپیوتەر (CAPI) بە بەکارهێنانی سۆفتوێری KoBoToolbox، هەروەها شیکاری داتا‌کان بە بەکارهێنانی MS Excel. چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی بابه‌ته‌كانی خوله‌كه له ڕاپۆرت و توێژینەوه‌ی پەیوەست بە داکۆکیکردنی ئابووریدا، ئامانجی سەرەکی ڕاهێنانەکە بوو.