خولی ڕاهێنانی (كاره‌كه‌ت په‌ره پێ بده – Develop Your Business )
1.ده‌رباره‌ی خول:
خولی ڕاهێنانی (كاره‌كه‌ت په‌ره پێ بده – Develop Your Business) پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كۆمپانیا و كار و پرۆژه بازرگانیه جیاوازه‌كان و ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی په‌ره‌پێدانی تواناكانیان ده‌كه‌ن.
2. ئامانجه‌كانی خول:
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆگرامه بریتیه له درووستكردنی به‌هایه‌كی درێژخایه‌ن بۆ كۆمپانیا و خاوه‌نكاره‌كان و گه‌شه‌ی زیاتر، له‌ڕێگای ئاشنا بوون به چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی و گرینگ له سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كۆمپانیا و بزنسێك، كه ئه‌وانیش بریتین له: بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردن، پلاندانان و بزنس پلان، ماركێتینگ وه‌هه‌روه‌ها فرۆشتن. له رێگای ئه‌م خوله‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه ده‌ده‌ین:
- ناساندنی بنه‌ما گرینگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ڕێوه‌بردنێكی سه‌ركه‌وتوو.
- ناساندنی پلاندانان و بزنس پلان، وه‌هه‌روه‌ها هه‌نگاونان بۆ دارشتنی بزنس پلانی چالاك.
- تێگه‌یشتن له بازارگێڕی (Marketing) و ڕۆڵه گرینگه‌كه‌ی له بزنسی ئێستا.
- ئاشنا بوون به نهێنی سه‌ركه‌وتن له فرۆشتندا و چۆنیه‌تی هه‌نگاونان به‌و ئاراسته‌یه.
- بنیاتنان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشه‌نگ و خاوه‌نكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان.
3. ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری خول:
ئه‌م خوله له لایه‌ن مامۆستا (زانیار جبار رشید) مامۆستای زانكۆ و ڕاوێژكار و ڕاهێنه‌ری په‌ره‌پێدانی كاره‌وه ئاماده‌كراوه و پێشكه‌ش ده‌كرێت، وه خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م خوله بۆ به‌ڕێزیان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ته‌واوه‌تی.
ده‌رباره‌ی ڕاهێنه‌ری خول:
- ماسته‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی (شه‌فێڵد هاڵام)
- مامۆستای به‌ڕێوه‌بردنی ستراتیجی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
- ڕاوێژكاری كار له گروپی كۆمپانیاكانی (HMH)
- ڕاوێژكار له ده‌زگای ڕوانگه
4. ڕێكخه‌ری خول:
خوله‌كه ڕێكده‌خرێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (SOSS) كه‌وا ڕێكخراوێكی خۆماڵی تایبه‌ته له هه‌موو عیراق و له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى خولى ڕاهێنان بۆ كه‌رتى حكومى و ناحكومى، ڕووپێوی و ڕاوێژكارى ئامارى، توێژینه‌وه‌ی بازاڕ.
5. پلانی به‌ڕێوه‌چوونی خول(Course Organization):
هه‌فته‌ی یه‌كه‌م (Week 1) : به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری كاریگه‌ر – Management and Effective Managers
هه‌فته‌ی دووه‌م (Week 2) : پلاندانان و بزنس پلان – Planning and Business Plan
هه‌فته‌ی سێیه‌م (Week 3) : ماركیتینگ و براندینگ – Marketing and Branding
هه‌فته‌ی چواره‌م (Week 4) : نهێنی سه‌ركه‌وتن له فرۆشتن – Success Secrets in Sales
6. شێوازی به‌رێوه‌چوونی خــول(Course Details):
- ماوه‌ی خول: (4) رۆژ (16 كاتژمێر)، له ماوه‌ی (4) هه‌فته خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌فته‌ی (1) ڕۆژ (ته‌نها ڕۆژی شه‌ممان). كاتژمێر 02:00 PM – 06:00 PM ئێواره
- شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی خول: سلێمانی، هۆتێل تايتانيك (Venue: Titanic hotel – Sulaymaniyah)
7. كات و رێكه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی خول:
رۆژى شه‌ممه
هه‌فته‌ی یه‌كه‌م: رۆژی شه‌ممه –
هه‌فته‌ی دووه‌م: رۆژی شه‌ممه –
هه‌فته‌ی سێیه‌م: رۆژی شه‌ممه –
هه‌فته‌ی چواره‌م: رۆژی شه‌ممه –
تێبینی //
- ئه‌م خوله متمانه پێكراوی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێره و له كۆتایی خول بڕوانامه له لایه‌ن ژوور و دامه‌زراوه‌ی (SOSS) ده‌به‌خشرێته به‌شداربووانی خول.
- ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌شێوه‌كی قازانج نه‌ویست پاڵپشتی له‌م خوله ده‌كات و پێشبینی هیچ جۆره داهاتێك ناكات.
- خوله‌كه خوانی ئێواره وكۆفى برێك له‌خۆ ده‌گرێت
ڕێگاكانى ناردنى تێچووى خوله‌كه :
1- FastPay (فاستپهى)
2-AsiaHawala (ئاسيا حه‌واڵه)
3- Zain Cash (زه‌ين كاش)
4- Blue Visa Card
5-FIRST IRAQI BANK (FIB)
6- وه‌رگرتن به رێگاى كاش ( ده‌ست به ده‌ست)
تێچووى خول
تێچووى خوله‌كه بۆ يه‌ك كه‌س 250$
بۆ ئه‌وانه‌ى به گرووپ به‌ژدارى ده‌كه‌ن داشكانێكى تايبه‌ت كراوه بۆ شارى سلێمانى.
بۆ ناو تۆماركردن:
0771-851-6684
(WhatsApp, Viber)