به یارمهتی خوای گهوره به خۆشحاڵییهوه، كۆتایی هات به خولێكی ڕاهێنانی پێنج ڕۆژی چڕ له بهغدای پایتهخت بۆ کارمەندانی دهزگای ناوەندیی ئامار و تەکنەلۆژیای زانیاری (CSO) لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقی، له ژێر چاودێری وەزارەتی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووریئەڵمانیا (BMZ) و یەکێتیی ئەورووپا (EU) بە ناوی پڕۆژەی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە
عێراق (GIZ-PSD). ئهم خوله ئهنجام درا به ناونیشانی چاوپێکەوتنی کەسی به یارمەتی کۆمپیوتەر (CAPI) بە بەکارهێنانی سۆفتوێری KoBoToolbox – ئاستی پێشکەوتوو، بۆ پەرەپێدانی شارهزایی زانستی و كرداری لە ئەنجامدانی ڕووپێوی ئاماریی بە بەکارهێنانی شێوازی کۆکردنەوەی داتای گهڕۆك (MDC).