ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره ڕاپرسییه‌كی بازاڕی كه په‌یوه‌سته به بواره‌كانی ژیان، وه‌ك ڕاپرسی ده‌رباره‌ی قایل بوونی مهعمیلهكان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی كڕین و فرۆشتن (جموجۆڵه بازرگانییه‌كان). ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زانیارییه‌كی زۆر باش به‌ده‌ست كه‌وێت له ڕووی باشی و خراپی كارمه‌ندانی فرۆشتن و كارمه‌ندانی پێشوازی, هتد، یاخود تا چ ڕاددهیك بۆی هه‌یه دووباره مه‌عمیل له‌م شوێنه شت بكڕێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیاری تر كة ڕاسته‌وخۆ ده‌كرێت له مه‌عمیل.