به یارمه‌تی خوای گه‌وره به خۆشحاڵییه‌وه له 23/03/2023، كۆتایی هات به خولێكی ڕاهێنانی پێنج ڕۆژی چڕ بۆ فه‌رمانبه‌رانی حكومی له قه‌زای شه‌رقات – پارێزگای سه‌لاحه‌ددین، له ژێر چاودێری كۆمپانیای نێوده‌وله‌تی BDO لە ئوردن و ڕێكخراوی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP). خولەکە ڕوونکردنەوەیەکی گشتگیری لەخۆگرتبوو ده‌رباره‌ی بنەماکانی ئامار و چۆنیەتی دروستکردنی ڕاپۆرتی ئاماری بە بەکارهێنانی به‌رنامه‌ی SPSS. ئامانج لە خولەکە پەرەپێدانی توانا تیۆری و پراکتیکییەکانی فەرمانبەران بوو لە شوێنی کارەکانیان لە ڕێگەی بەکارهێنانی یەکێک لە به‌ناوبانگترین به‌نامه ئامارییەکان لە جیهاندا (SPSS).