لە تەمموزی 2022، ڕێكخراوی SOSS هاوبەشی كرد لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ عیراق (NCCI) بە مەبەستی بەشداری چالاکانە لە کۆبوونەوەکانی هەماهەنگی پەیوەندیدار و كۆبوونهوهكانی دیکەی وەک کۆبوونەوەی گشتی و گروپەکانی کار، ههروهها هاوبەشکردنی زانیاری لەگەڵ NCCI و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی تر بهپێی پێویست.
جێگای ئاماژەپێكردنه کە NCCI ڕێکخراوێکە بە سەرۆکایەتی ئەندامان و لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە بۆ هەماهەنگی کردەوەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە عێراق بە شێوەیەک کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت و یارمەتی گەشەپێدان و پێداویستییە مرۆییەکان بدات.