لەژێر سەرپەرشتی و راسپارده‌ى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكوميه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 3-4 /7/2022 به پشتیوانی خوای گه‌وره، به خۆشحاڵییه‌وه ڕێكخراوی SOSS به‌شداربوو له پانێلی پرۆژه‌ى سۆران لانكه‌ى شۆرش و باس له كار‌و چالأكییهكانی ڕێكخراو كرا، هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه‌مان ده‌ستی كرد به هه‌نگاوى يه‌كه‌مى پرۆژه‌كه و خولێكی كرده‌وه بۆ چه‌ند ڕێكخراوێكی چاڵاكی ده‌ڤه‌ری سۆران. خوله‌كه له لايه‌ن ڕاهێنه‌رى شاره‌زا (مصطفى جاف) به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى رێكخراو (د. دلشاد شاكر بۆتانی) ئەنجامدرا. ئه‌م پرۆژه‌يه به شێوه‌يه‌كى گشتى كار له‌سه‌ر به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانى تواناكان ده‌كات.
له كۆتايدا، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه كارى جدى تر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى سودى زياتر به ده‌ڤه‌ری سۆران بگه‌يه‌نرێت له رێى به‌رده‌وام بوون له هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م پرۆژه سەردەمیانە، كردنه‌وه‌ی خولی زیاتر، هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ هۆشیارکردنەوە و لێهاتوویی وگەشەپێدانی بەردەوام له داهاتوودا.