لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای نێودەوڵەتی فەرەنسی Bureau Veritas (BV)، به پشتیوانی خوای گهوره به خۆشحاڵییهوه، كۆتایی هات به خولێكی ڕاهێنانی پێنج ڕۆژی چڕ بۆ کارمەندانی وهزارهتی نهوتی عیراقی / كۆمپانیای
پاڵاوگهكانی باكوور له شاری ههولێر. خولەکە لە بواری ئامار و شیکاری داتا (ئاستی پێشکەوتوو) بوو بە ئامانجی پەرەپێدانی توانا مەعریفی و پراکتیکییەکان لەم بوارەدا لە ڕێگەی بەکارهێنانی پڕۆگرامی ئاماری SPSS.
شایەنی باسە، کە خولەکە کۆمەڵێک بابەتی لەخۆوه گرتبوو، کە پەیوەندییان بە چۆنیەتی داخڵکردن و پرۆسێسکردن و شیکردنەوەی داتاکانی نەوتەوە هەبوو لە ڕێگەی بەکارهێنانی داتا و زانیارییه بەردەستەکان.