لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 22/ 6/ 2022 ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه (SOSS) به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دڵشاد شاكر بۆتانی سه‌رۆكی ڕێكخراو و به‌ڕێز ڕاهێنه‌ری شاره‌زا مصطفی جاف به‌رپرسی پڕۆژه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌ڵسان به سەرهدانی ئەنجومەنی پارێزگای هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا له‌گه‌ل ستافى ئه‌نجومه‌ن.
لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چەند تەوەرێک كرا، لەوانە چۆنیەتی باشترکردنی توانای فەرمانبەرانی ئه‌نجومه‌ن لە چەند ڕووێکی جۆراوجۆر و چۆنیەتی زيادكردنى كارامه و تواناکانیان بۆ ئەوەی بە کاراترین و باشترین شێوە کارەکانیان جێبەجێ بکەن.
بۆیە بەڵێنی هاوکاری کردنی زياترماندا بە دۆزینەوەی چارەسەرو داڕشتنی پلانێکی گونجاو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌نجومه‌ن. له هه‌مان كاتدا پاڵپشتى خۆيان دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌م پرۆژه‌يه و پرۆژه‌ى هاوشێوه كه خزمه‌ت به پێشكه‌وتنى كوردستان بكات، هاوكاریان شایەنی ڕێز‌و سوپاسە.
میدیای ڕێكخراوی SOSS