له میانه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌مان و پشتگیری كردنمان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 8/6/2022 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به پێز كرا له نێوان زۆر به‌ڕێز بارزان ئه‌كره‌م مه‌نتك سه‌رۆكی فه‌رمانگه و به‌ڕێز د. دڵشاد شاكر بۆتانی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگه (SOSS) و به‌ڕێز مصطفی محمد جاف بەڕێوەبەری پڕۆژەکانى ڕێکخراو.
لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چەند تەوەرێک كرا، لەوانە چۆنیەتی سوودوه‌رگرتن له خزمه‌تگوزاریه‌كانی فه‌رمانگه و ئه‌رك و مافی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان، هه‌روه‌ها تاوتێكردنی ئه‌نجامدانی چاڵاكی جۆراوجۆری په‌یوه‌ست به ڕێكخراوه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆ باشترکردنی به‌هره و توانای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له داهاتوودا.
بۆیە به‌ڕێز بارزان مه‌نتك بەڵێنی هاوکاری کردنی زياتری دا به ئێمه بۆ سه‌ركه‌وتنی پلانه‌کانی ڕێكخراوی SOSS كه خزمه‌ت به پێشكه‌وتنى كوردستان ده‌دات. هاوكاری به‌ڕێزیان شایەنی ڕێز‌و سوپاسە.
میدیای ڕێكخراوی SOSS