به‌ڕێز مصطفی محمد جاف بەڕێوەبەری پڕۆژەکانى ڕێکخراوی ستاتیستیکس بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە (SOSS) كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا له‌گه‌ل ستافى سه‌رۆكایه‌تی هەرێمی کوردستان.
لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چەند تەوەرێک كرا، لەوانە چۆنیەتی باشترکردنی توانای فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی هەرێم لە چەند ڕووێکی جۆراوجۆر و چۆنیەتی زيادكردنى به‌هره و تواناکانیان بۆ ئەوەی بە کاراترین و باشترین شێوە کارەکانیان جێبەجێ بکەن.
بۆیە بەڵێنی هاوکاری کردنی زياترماندا بە دۆزینەوەی چارەسەرو دانانى پلانێکی گونجاو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له هه‌مان كاتدا پاڵپشتى خۆيان دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌م پرۆژه‌يه و پرۆژه‌ى هاوشێوه كه خزمه‌ت به پێشكه‌وتنى كوردستان بكات، هاوكاریان شایەنی ڕێز‌و سوپاسە.
میدیای ڕێكخراوی SOSS