له میانه‌ی به ئه‌لیكترۆنی كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه (SOSS) خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین به كردنه‌وه‌ی خولێكی ڕاهێنانی چڕوپڕی پێنج ڕۆژی له بواری ئامارزانی و شیكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 15/5/2022 بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان.
ئه‌م خوله په‌یوه‌سته به شیكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری بۆ پەرەپێدانی شاره‌زایی زانستی و كرداری لە به‌كارهێنانی داتا و زانیاری و چۆنیه‌تی مامه‌له كردن له‌گه‌ڵ داتای زۆر و گه‌وره، چونكه پێشكه‌وتنی وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای هێزی داتاكانی دایه بۆ باشتركردنی كاروباری حكومه‌ت له ئێستا و داهاتوودا به پشتبه‌ستن به زانیاری ورد و باوه‌ڕپێكراو.
میدیای ڕێكخراوی SOSS