له ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی 6ی نیسانی ٢٠٢٢، ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه (SOSS) به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دڵشاد شاكر بۆتانی سه‌رۆكی ڕێكخراو و به‌ڕێز ڕاهێنه‌ری شاره‌زا مصطفی جاف به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌ڵسان به سەرهدانی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌ڕله‌مانی كوردستان – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كارگێڕی و خۆیه‌تی – په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، لە لایەن بەڕێز هیوا نصرالدین مصطفی جێگری سه‌رۆكی دیوان و بەرپرسانی بەشی كاروباری كارگێڕی و خۆیه‌تی و به‌شی په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان پێشوازیان لێكرا.
لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چەند تەوەرێک لەوانە چۆنیەتی باشترکردنی توانای كارمه‌ندان لەڕووی کوالێتی داتا‌و زانیاری، چۆنیەتی سوود وەرگرتن لێیان بۆ ئەوەی بە کاراترین و باشترین شێوە کارەکانی پەرلەمان ڕێکبخرێت کاتێک باس لە پڕۆسەی داتا و شیکردنەوەکان دەکرێت. بۆیه بڕیاردرا سەردانی مەیدانی بۆ ئەو بەشانە بکرێت بۆ ئەوەی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم فەرمانبەرانی بەشەکانی پەرلەمان و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانە بۆ ئەوەی گونجاوترین بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت.
ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی SOSS