كومپانیای Zama Safe (ZSC) و ڕێکخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه (SOSS) به سه‌رپه‌رشتی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دڵشاد شاكر بۆتانی گرێبەستێکیان ئیمزاکرد له پارێزگای هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی بازاڕ ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌عقیم كردن له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و به‌غدا و به‌سره و هه‌ولێر. ڕێكخراوه‌كه‌مان ده‌ستی كرد به هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كه له ڕووی ئاماده‌كردنی فۆڕمی ڕاپرسی و چاوپێکەوتنی کەسی قووڵ، دواتر ئه‌نجامدانی كاره مه‌یدانیه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی داتا به شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی لە ڕێگەی تابلێت و مۆبایلی زیره‌كه‌وه. هه‌روه‌ها، ڕێكخراو هه‌ڵسا به شیكردنه‌وه‌ی داتاكان و له كۆتایی نووسینه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆتایی ده‌رباره‌ی بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه و پێشكه‌ش كردنی بۆ كۆمپانیای ZSC.
لێكۆڵینه‌وه‌كه دوو ئامانجی سەرەکی پێشکەش کردووە. ئامانجی یەکەم ئەوە بوو دابین كردنی داتای چه‌ندی و جۆری بۆ كۆمپانیا ZSC بە بەکارهێنانی ڕێگای کۆکردنه‌وه‌ی داتای گه‌ڕۆكی (MDC)، چاوپێکەوتنی قوڵ (IDI) و شێوازەکانی تر بۆ تێگەیشتنی باشتر لە پێشبڕکێکارەکانی ZSC. مەبەستی دووەم دۆزینەوەی پشکی بازاڕ و پارچەکردنی بازاڕی ته‌عقیم کردنە.
لێكۆڵینه‌وه‌كه 40 ڕۆژی خایاند و له ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات ده‌ستی بێكرد و له كۆتایی مانگی ئازاری 2022 كۆتایی پی هات. قەبارەی بژارده‌كه 105 چاوپێکەوتن بوو به شێوەیەکی هەڕەمەکی وه‌رگیرا لە هه‌ر چوار پارێزگا بە مەرجێک کە شوێنەکان ته‌عقیم كرابن یان خزمەتگوزاری دابینکەرەکانی تری خزمەتگوزاری ته‌عقیم بەکاربێنن. سەبارەت بە قەبارەی بژارده‌ی چاوپێكه‌وتنی قووڵ، زیاتر لە 18 چاوپێکەوتنی قووڵ لە چوار پارێزگاکەدا ئەنجام دراوە. کۆی ژمارەی کڕیارەکان کە لەلایەن تیمەکانی SOSS سەردانیان کردووە گه‌یشته 122.