ڕێکخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه (SOSS) و پەیمانگای سیاسەتی گشتی جیهانی (GPPi) گرێبەستێکیان ئیمزاکرد په‌یوه‌ست به کۆکردنەوەی داتا لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی کەسی (ڕاپرسیی CAPI / چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو لە ڕێگەی تابلێتهوه). لە ناو پارێزگاکانی نەینەوا و دهۆک دا ناوچە ڕووپێوکراوەکان جیاکرانەوە بۆ 20 ناوچەی جوگرافی پەیوەست بە ئاواره‌كان لە کەمپەکان و کۆمەڵگەی میواندار له دەوروبەری ئەو کەمپانە.
ئامانجی سه‌ره‌كی له کۆکردنەوەی داتا بۆ ئه‌نجامدانی 500 چاوپێكه‌وتن بۆ تێگەیشتن لەو کەسانەی کە بەهۆی ناکۆکیەوە کاریگەریان لێ كراوه لەسەر ناکۆکی هەستیاری چالاکیەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) و کاریگەریان لەسەر په‌یوه‌ستی کۆمەڵایەتی و ئاشتی.
لە مانگی تشرینی دووه‌می 2021، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە بەڕێوەبرا بە سەرپەرشتی SOSS و GPPi، بۆ دڵنیابوون لە یه‌كڕیزی پێوه‌ره‌كان وكه‌ڵكی لۆجستیکی و ئه‌گه‌ره نهخوازیارهكان. ڕاپرسییه‌كه له هه‌مان مانگ دا ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ین ستافی SOSS. ئه‌م تیمه پێکهاتبوو لە سەرکردەی تیم پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دڵشاد شاكر بۆتانی، دوو سەرپەرشتیار، دوازده توێژه‌ر، چوار توێژه‌ری یه‌ده‌گ، پشکێنه‌ری داتا، ئەفسەری په‌یوه‌ندی، وەرگێڕێک بۆ وەرگێڕانی پرسیاری کراوەكان. ماوەی ڕووپێوی مەیدانی نزیکەی 12 ڕۆژی كاركردنی خایاند. SOSS کۆکردنه‌وه‌ی داتای گه‌ڕۆكی (MDC) بەکارهێنا بۆ کۆکردەوەی داتا لە ڕێگای تابلێت یان ئامێرەکانی مۆبایلی زیره‌كه‌وه. کۆی گشتی چاوپێكه‌وتنه‌كان گه‌یشته 584 چاوپێکەوتن، كه لە لایەن تیمەکانەوە كۆ کراوە.