ڕێکخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه (SOSS) و Aurelis Consulting گرێبەستێکیان ئیمزاکرد په‌یوه‌ست به کۆکردنەوەی داتا لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی کەسی (ڕاپرسیی CAPI / چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو لە ڕێگەی تابلێتهوه).
شوێنی ڕاپرسییەکان بەسەر سێ ناوچەی جوگرافیدا دابەشکران: پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و هەولێر.
ئامانجی سه‌ره‌كی له کۆکردنەوەی داتا بۆ ئه‌نجامدانی 500 چاوپێكه‌وتن لە باشوور و ناوەند و باکووری عێراق بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی شوفێری عیراقی لە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و چۆنیەتی باشترکردنی خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری وڵات.
لە مانگی ئەیلولی 2021، خولێکی ڕاهێنانی یەک ڕۆژە بەڕێوەبرا بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دڵشاد شاكر بۆتانی ، بۆ دڵنیابوون لە یه‌كڕیزی پێوه‌ره‌كان وكه‌ڵكی لۆجستیکی و ئه‌گه‌ره نهخوازیارهكان. پاشان لە ڕۆژی دووەمدا، تیمەکانی SOSS تاقیکردنەوەیەکی سه‌ره‌تاییان ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی گشتی پڕۆژەکە. ئه‌م تیمه پێکهاتبوو لە سەرکردەی تیم، سەرپەرشتیار، نۆ توێژه‌ر، سێ توێژه‌ری یه‌ده‌گ، پشکێنه‌ری داتا له ڕێگای تەلەفۆن كردن. ماوەی ڕووپێوی مەیدانی نزیکەی 10 ڕۆژی خایاند، SOSS کۆکردنه‌وه‌ی داتای گه‌ڕۆكی (MDC) بەکارهێنا بۆ کۆکردەوەی داتا لە ڕێگای تابلێت یان ئامێرەکانی مۆبایلی زیره‌كه‌وه. کۆی گشتی چاوپێكه‌وتنه‌كان گه‌یشته 516 چاوپێکەوتن، كه لە لایەن تیمەکانەوە كۆ کراوە.