به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، رێكخراوى ستاتيستيكس بۆ په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگا (SOSS) و رێكخراوی پلان، خولێكی تایبه‌ت به خاوه‌نكار و بازرگانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به ناونیشانی : كاره‌كه‌ت په‌ره پێ بده – Develop Your Business
ئه‌م خوله پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كۆمپانیا و كار و پرۆژه بازرگانیه جیاوازه‌كان و ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی په‌ره‌پێدانی تواناكانیان ده‌كه‌ن.
پلانی خول:
هه‌فته‌ی یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو
هه‌فته‌ی دووه‌م: پلاندانان و بزنس پلان
هه‌فته‌ی سێیه‌م: ماركیتینگ و به‌بازاركردن
هه‌فته‌ی چواره‌م: نهێنی سه‌ركه‌وتن له فرۆشتن
ئامانجه‌كانی ئه‌م خوله:
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆگرامه بریتیه له درووستكردنی به‌هایه‌كی درێژخایه‌ن بۆ كۆمپانیا و خاوه‌نكاره‌كان و زیادكردنی سامان. له‌ڕێگای ئاشنا بوون به چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی و گرینگ له سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كۆمپانیا و بزنسێك، كه ئه‌وانیش بریتین له: بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردن، پلاندانان، ماركێتینگ وه‌هه‌روه‌ها فرۆشتن. له رێگای ئه‌م خوله‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خاڵانه ده‌ده‌ین:
- ناساندنی بنه‌ما گرینگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ڕێوه‌بردنێكی سه‌ركه‌وتوو.
- ناساندنی پلاندانان و بزنس پلان، وه‌هه‌روه‌ها هه‌نگاونان بۆ دارشتنی بزنس پلانی چالاك.
- تێگه‌یشتن له بازارگێڕی (Marketing) و ڕۆڵه گرینگه‌كه‌ی له بزنسی ئێستا.
- ئاماژه‌كردن بۆ نهێنی سه‌ركه‌وتن له فرۆشتندا و چۆنیه‌تی هه‌نگاونان به‌و ئاراسته‌یه.
- بنیاتنان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشه‌نگ و خاوه‌نكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان.
شێوازی به‌رێوه‌چوونی پرۆژه:
- ماوه‌ی خول: (4) رۆژ (16 كاتژمێر)، له ماوه‌ی (4) هه‌فته خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌فته‌ی (1) ڕۆژ ( ته‌نها ڕۆژی شه‌ممان).
- رێكه‌وته‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی خول: 19/6/2021 و 26/6/2021 و 3/7/2021 و 10/7/2021
- تێچوون: 400$ (بۆ به‌شداریكردن وه‌كو گروپ %25 داشكان به‌رده‌سته)
- شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی خول: هه‌ولێر، هۆتێل دیده‌مان
- كات: 4:00 عه‌سر – 8:00 ئێواره
تێبینی//
- ئه‌م خوله به هه‌ماهه‌نگی له لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و رێكخراوى ستاتيستيكس بۆ په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگا (SOSS) و رێكخراوی پلان (Plan Organization) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌كۆتایی خول بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن ده‌به‌خشرێته به‌شداربووان.
- ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی قازانج نه‌ویست به‌شداره له‌م پرۆژه‌یه و چاوه‌روانی هیچ جۆره داهاتێك ناكات.
- خوله‌كه هاندبووكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه به‌شداربووان ده‌توانن دوای كۆتایی هاتنی خول سوودی لێ ببینن.
- خوله‌كه خوانی ئێواره له‌خۆده‌گرێت.
بۆ زانیاری زیاتر و ناوتۆماركردن:
07507125507
ده‌رباره‌ی راهێنه‌ر:
زانیار جبار رشید
ماسته‌ر له به‌رێوه‌بردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی – به‌ریتانیا
مامۆستا له كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری كار – زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
ڕاهێنه‌ر له په‌یمانگای عێراقی بۆ به‌رێوه‌به‌ران (IIOD)
به‌رێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی كار له رێكخراوی پلان
دامه‌زرێنه‌ری گروپی كاری (SBC)