تێڕوانینێكی گشتی
خولی ڕاهێنان ده‌رباره‌ی دروستكردنی فۆڕمی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی له ڕێگای KOBOTOOLBOX ئاماده‌كراوه بۆ ئەوانه‌ی دەیانەوێت فۆڕمی ڕاپرسی (Questionnaire) بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و ئەلیکترۆنی دروست بكه‌ن و بە باشترین شێوە ئاگاداری کرداری کۆکردنەوەی داتا (Survey) بن و دياريكردنى شوێنی هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر نه‌خشه (GPS)، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرداری تر هه‌روه‌ك تۆماركردنی ده‌نگ و وێنه و ڤیدیۆ و شیكردنه‌وه‌ی داتا. ئه‌م جۆره له داتا كۆكردنه‌وه پێی ده‌گوترێ كۆكردنه‌وه‌ی داتای گه‌ڕۆك (Mobile Data Collection). ئه‌م خوله زۆر به سوود و به‌هێزه بۆ چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌كان، ده‌كرێت له هه‌موو بواره‌كانی ژیان به‌كاربێت له‌وكاته‌ی داتا كۆده‌كرێته‌وه، بۆ نموونه: كارمه‌ندی فرۆشتن (يان كڕین) له كاتێك سه‌ره‌دانی مه‌عمیله‌كانی ده‌كات و زانیاری ڕۆژانه یان هه‌فتانه كۆده‌كاته‌وه، ده‌كرێت كۆبۆ به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌م كاره‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی یه‌كسه‌ر ده‌زانێت كه ڕۆیشتووه بۆ ئه‌م شوێنه یان نا له ڕێگای GPS وه چه‌ند كاتی خایاند له‌م شوێنه. ئەم خولە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و پێشکەوتوو داڕێژراوە لە لایەن پسپۆڕی تایبەت لە بواری داتا كۆكردنه‌وه‌و ئامار.
ئامانج له‌م خوله چیه؟
ئامانج لەم خولە ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
- فۆڕمی ڕاپرسی و جۆره‌كانی پرسیار چیه؛
- چۆنیه‌تی دروستكردنی فۆڕمی ڕاپرسی و جۆره‌كانی؛
- به‌كارهێنانی KOBOTOOLBOX بۆ ڕاپرسی online و offline له‌ڕێگای تەکنەلۆژیای سەردەم و ڕێگا پەسهندەکانی وڵاتە پێشکەوتووەکان و ڕێكخراوه جیهانییه‌كان، هه‌روه‌ك تابلێت و مۆبایل و كۆمپیوته‌ر لەجیاتی قەلەم و كاغه‌ز؛
- دروستكردنی فۆڕمی ڕاپرسی له ڕێگای XLSForm؛
چی فێر ده‌بێت له‌خولی ڕاهێنان (دەرئەنجامى خولی ڕاهێنان)
ئەو شتانەی فێرخواز لە خولەکەمان فێری دەبێت پێک دێت لەمانەی خوارەوە :
- فۆرمی ڕاپرسی چییە؟
- بەشەکانی فۆڕمی ڕپرسی.
- جۆرەکانی پرسیاری فۆڕمی ڕاپرسی.
- بەکارهێنانی فۆرمی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی لە جیاتی فۆرمی کاغەز و قەلەم.
- ناساندن و ئاشناکردن به شێواز و بەکارهێنانی فۆرمی ئەلیکترۆنی.
- ئاشناکردنی فێرخوازان بە فۆڕمی ئەلیکتڕۆنی (KOBOTOOLBOX).
- دروستكردنی ئه‌كاونتێك له KOBOTOOLBOX.
- ئاشناکردنی جۆرەکانی دروستکردنی فۆرمی ڕاپرسی (سەرهێل، لە ڕێگای پڕۆگرامی Excel، … هتد).
- دروستكردنی فۆرمی ڕاپرسی ئەلیکترۆنی سه‌رهێل (Online form builder).
- بلاوکردنەوە و بەکارهێنانی فۆرمی ڕاپرسی
- بەڕێوەبردن و چاودێری کردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داتا.
- چۆنیەتی دابه‌زاندن و وەرگرتنی داتا
- دروستكردنی فۆڕمی ڕاپرسی پێشكه‌وتوو له ڕێگای XLSForm
- شیكردنه‌وه‌ی داتای له ڕێگای KOBOTOOLBOX.
زمانی گفتوگۆكردن له خوله‌كه
جێگای ئاماژە پێکردنە کە زمانی گفتوگۆكردن له خوله‌كه بە سێ زمان ده‌بێت:
- زمانی کوردی
- زمانی عه‌ره‌بی
- زمانی ئینگلیزی.
جۆری به‌شداربووان له‌م خولە (كێ ده‌بێت به‌شداربێت)
ئه‌م خوله دابین كراوه بۆ ئه‌م جۆرهكهسانهی خواره‌وه:
- هه‌ر كه‌سێك كار له‌گه‌ڵ داتا كۆكردنه‌وه ده‌كات؛
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پیشه‌یان په‌یوه‌سته به توێژینه‌وه، به‌دواداچوون، چاودێریكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن (M&E)، ڕاپرسی، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه، به‌ڕێوه‌بردنی داتا، هتد؛
- هه‌ر كه‌سێك كار ده‌كات له‌ڕێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان چ خۆماڵی بێت یان جیهانی یاخود هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تر، كه كار بكات له‌گه‌ڵ تۆماركردنی داتا، پێداچوونه‌وه، به‌ڕێوه‌بردن، كورتكردنهوهداتا و شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی، بۆ نموونه: ئابووریناسان، ژمێریاران، كاربه‌ده‌ستان، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری زانیاریی و داتا، كارمه‌ندی زانیاری، كارمه‌ندی شیكردنه‌وه‌ی داتا، كارمه‌ندی تۆماركردنی داتا، هتد.
زانیاری ده‌رباره‌ی وانه‌بێژ
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دلشاد شاكر بۆتانی مامۆستایه له‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین – به‌شی ئامار‌و زانیاری، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای SOSS له‌گه‌ڵ زیاتر له 23 ساڵ ئه‌زموون له وانه‌گوتنه‌وه‌ی ئامار و ئه‌نجامدانی ڕاپرسی، دروستكردنی فۆڕمی ڕاپرسی له چه‌ندین بواری مرۆیی و بازاڕگه‌ری، ئه‌زموون له ڕاهێنانی توێژه‌رانی داتا كۆكردنه‌وه، ئه‌نجامدانی شیكردنه‌وه‌ی داتا له ڕێكخراوی جیهانی هه‌روه‌ك FAO, FHI360, GfK, USAID, UNICEF. د. دڵشاد ئه‌ندامی ڕێكخراوی نێوده‌وله‌تی و خۆماڵیه هه‌روه‌ك ESOMAR، سه‌ندیكای ئابووری ناسانی كوردستان، له‌گه‌ڵ یه‌ك كتێبی چاپكراو به‌زمانی شیرینی كوردی له‌ژێر ناونیشانی ئامارزانی.
ماوه‌و كرێ خول (كات و ساتی خول و خه‌رجییه‌كانی)
دوو هه‌ڵبژاردن هه‌یه بۆ ماوه‌و كرێی خوله‌كه:
-
هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م بریتییه له پێشكه‌ش كردنی خوڵێكی ڕاهێنان له ڕۆژی پێنج شه‌م ڕێكه‌وتی 5/3/2020 بۆ 3 ڕۆژ (18کاتژمێر بە گشتی و بۆ هەر ڕۆژێک 6 کاتژمێر) به‌به‌رده‌وامی له‌كاتژمێر9:30ی به‌یانی تا 4:30ی ئێواره. شوێنی ئه‌نجامدانی خوله‌كه له ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمپانیای SOSS ده‌بێت له هه‌ولێر.
خهرجییاتی خول: 250 دۆلاری ئه‌مریكییه، كه‌هه‌موو خه‌رجییه‌كان بهخۆهدهگرێت هه‌روه‌ك: كرێی خول، كاته‌كانی پشوودان، خواردنی نیوه‌ڕۆ. هه‌ر كه‌سێك 10 ڕۆژ پێش ده‌ستپێكردنی خوله‌كه خه‌رجیات بدات، داشكاندن ده‌كرێت بۆ 200 دۆلار.
-
هه‌ڵبژاردنی دووه‌م بریتییه له پێشكه‌ش كردنی خولێكی ڕاهێنان له ڕۆژی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 9/3/2020 بۆ 9 ڕۆژی (18 کاتژمێر بە گشتی و بۆ هەر ڕۆژێک 2 کاتژمێر) به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژانه لله كاتژمێر 4:30ی ئێواره بۆ 6:30ی ئێواره.
خهرجییاتی خول: 230 دۆلاری ئه‌مریكییه، هه‌ر كه‌سێك 10 ڕۆژ پێش ده‌ستپێكردنی خوله‌كه خه‌رجیات بدات، داشكاندن ده‌كرێت بۆ 180 دۆلار.
ژماره‌ی به‌شداربووان
كۆمه‌ڵێك له به‌شداربووان وه‌رده‌گرین كه ژماره‌كه‌یان له‌نێوان 15 – 20 كه‌س ده‌بێت له ڕێگای فوڕمی پێشكه‌ش كردن بۆ ئه‌م خوله له هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق و كوردستان دا.
تۆماركردن بۆ ئه‌م خوله (ناو نووسین)
بۆ به‌شداریكردن له‌م خوله، تكایه زانیارییه‌كانی خۆتان ڕه‌وانه‌بكه‌ن له‌ڕێگای ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه:
https://ee.kobotoolbox.org/::uXzQDKaf
یاخود له ڕێگای ناردنی زانیاری بۆ ئه‌و ئیمێڵانهی خواره‌وه:
زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی به‌شداربوو:
- ناوی ته‌وای به‌شداربوو:
- پارێزگا:
- ئیمێل:
- ژماره‌ی مۆبایل:
- ناوی خول :
- تۆماركردن له خولی 3 ڕۆژه (ڕۆژی 6 كاتژمێر) یاخود 9 ڕۆژه (ڕۆژی 2 كاتژمێر): 3 ڕۆژه ☐ 9 ڕۆژه ☐
- پیشه:
- ئاستی خوێندن:
- زانینی زمان (زمانی دایك):
- زمانی تر كه به‌شداربوو ده‌یزانێت:
بۆ زانیاری زیاتر، تكایه پەیوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژمارانه: 07503783720 یان 07704489933.
پێویستییه‌كانی خول
ده‌بێت هه‌ر به‌شداربوویه‌كی خوله‌كه لاپتۆپێك و مۆبایلێكی زیره‌ك له‌گه‌ڵ خۆێ دا بهێنێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌نگاو و ڕاهێنانه‌ی كه ده‌خوێندرێت لهخولهكهو له‌ماڵه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات.