تێڕوانینێكی گشتی
پێویستییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌یه‌كی ڕاهێنان له‌گه‌ڵ گرنگیدانێكی تایبه‌ت به دروستكردنی فۆڕمی ڕاپرسی و ڕێگاكانی ئامارزانی به به‌كارهێنانی پڕۆگرامی ستانده‌ردی SPSS. ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌ك براده‌رێكی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر هه‌ژمارده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كاردێت له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆری ئه‌كادیمی، توێژه‌ران و قوتابیان بۆ شیكردنه‌وه‌ی داتای توێژینه‌وه‌و ڕاپرسی ئاماری و خه‌ملاندن و هتد. بۆیه ئه‌م خوله له‌ژێر ناونیشانی “كردنه‌وه‌ی خولێكی ڕاهێنان ده‌رباره‌ی شیكردنه‌وه‌ی داتا به به‌كارهێنانی SPSS ڤێرژنی 25” ده‌بێت، كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به كارمه‌ندان له بواری توێژینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی داتا له هه‌ر بوارێك و له هه‌ر شوێنێكی كاركردن كه داتا هه‌بێت و كاری پێ بكرێت.
ئامانج له‌م خوله چیه؟
ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م خوله پێشه‌كییه‌كه بۆ چوونه ناو پڕۆگرامی SPSS كه زیاتر په‌یوه‌سته به لایه‌نی پڕاكتیكی، چۆنیه‌تی تۆماركردنی داتا و كۆد دانان بۆ پرسیاره داخراو و كراوه‌كان، چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل جۆری جیاواز له داتا (داتای جۆری و چه‌ندی)، هه‌روه‌ها چونیه‌تی گۆڕینی داتا. به‌شداربوانی ئه‌م خوله فێرده‌بن كه چۆن دیزاینی داتابێیزی فۆڕمی ڕاپرسی بكه‌ن، پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند شێوازێكی ئاماری و تاوتوێكردنی كات و شوێنی به‌كارهێنانی هه‌ر شێوازێك له شێوازه ئامارییه‌كان، ئه‌و وادانانانهی كه هه‌ر شێوازێك به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، چۆنیه‌تی ئاماده‌كرنی شیكردنه‌وه‌كان و لێكدانه‌وه‌یان. ئه‌م كاره كۆمه‌ڵێك له ڕێگا به‌كارده‌هێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌و پێشكه‌ش كردنی داتا، جگه له‌وه‌ی كه پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات. به‌شداربوانی ئه‌م خوله تێگه‌یشتنێكی گشتی قازانج ده‌كه‌ن له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م هه‌موو شێوازانه و كات و ساتی به‌كارهێنانیان فێرده‌بێت، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و لێكدانه‌وه‌و پێشكه‌ش كردنی داتا به دڵنییایهكی زۆره‌وه.
چی فێر ده‌بێت له خولی ڕاهێنان (دەرئەنجامى خولی ڕاهێنان)
له كۆتایی ئه‌م خوله، به‌شداربوان فێری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بن:
- مانای زانستی ئامار، جۆری داتا، ئاسته‌كانی پێوانه، كۆمه‌ڵگا و بژارده، شێوازه‌كانی بژارده، هتد؛
- دروستكردنی داتابێیزی فۆڕمی ڕاپرسی له ڕووپێوی ئاماری به به‌كارهێنانی SPSS؛
- ژینگه‌ی تۆماركردنی داتا و كۆدكردنی له SPSS؛
- چاره‌سه‌ركردنی داتا و پێشكه‌شكردنی له SPSS؛
- زانین و تێگه‌یشتنی چهنجهرهكانی SPSS، هه‌روه‌ك په‌نجه‌ره‌ی بلاوكردنی داتا، په‌نجه‌ره‌ی ده‌رئه‌نجام، خشته‌ی پیڤۆت، وێنه‌كێشان، سینتاكس، هتد؛
- شڕۆڤه‌كردنی هه‌موو جۆره داتێكی جۆری و چه‌ندی به به‌كارهێنانی SPSS به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه؛
- فێربوونی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره ڕۆتینیهكانی ڕۆژانه به به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندی لكاندن (Paste) له SPSS؛
- دروستكردنی تواناكانی به‌شداربوان بۆ دیزاینی پلانی شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به ڕاپرسی و داتا لاوه‌كی و لێكۆڵینه‌وه‌ی خهملاندنو هتد.
جۆری به‌شداربووان له‌م كۆرسه (كێ ده‌بێت به‌شداربێت)
ئه‌م خوله دابین كراوه بۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی خواره‌وه:
- هه‌ر كه‌سێك زانیاری هه‌بێت یان نه‌بێت له‌سه‌ر ئامارزانی و مامه‌له ده‌كات له‌گه‌ڵ داتا یاخود ده‌یه‌وێت مامه‌له بكات له‌گه‌ڵی دا؛
- هه‌ر كه‌سێك كاری كردبێت له‌سه‌ر پڕۆگرامی SPSS و ده‌یه‌وێت زانیاری خۆی زیاتر بكات له‌م بواره؛
- هه‌ر كه‌سێك ئارازووی هه‌بێت له نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له كاركردن له‌سه‌ر داتا كه چه‌ندین ساڵه هه‌یه‌تی؛
-
هه‌ر كه‌سێك كار ده‌كات له ڕێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان چ خۆماڵی بێت یان جیهانی یاخود هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تر كه كار بكات له‌گه‌ڵ تۆماركردنی داتا، پێداچوونه‌وه، به‌ڕێوه‌بردن، كورتكردنه‌وه داتا و شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی، بۆ نموونه: ئابووریناسان، ژمێریاران، كاربه‌ده‌ستان، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری زانیاریی و داتا، كارمه‌ندی زانیاری، كارمه‌ندی شیكردنه‌وه‌ی داتا، كارمه‌ندی تۆماركردنی داتا، هتد.
ژماره‌ی به‌شداربووان
كۆمه‌ڵێك له به‌شداربووان وه‌رده‌گرین كه ژماره‌كه‌یان له نێوان 15 – 20 كه‌س ده‌بێت له ڕێگای فوڕمی پێشكه‌ش كردن بۆ ئه‌م خوله له هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق و كوردستان دا.
تۆماركردن بۆ ئه‌م خوله (ناو نووسین)
بۆ به‌شداریكردن له‌م خوله، تكایه زانیارییه‌كانی خۆتان ڕه‌وانه‌بكه‌ن له ڕێگای ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه:
https://ee.kobotoolbox.org/x/#xpJ2a8dp
یاخود له ڕێگای ناردنی زانیاری بۆ ئه‌و ئیمێڵانهی خواره‌وه:
info@soss-iraq.com أو soss.iraq@gmail.com
زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی به‌شداربوو:
- ناوی ته‌وای به‌شداربوو:
- پارێزگا:
- ئیمێل:
- ژماره‌ی مۆبایل:
- ناوی خول :
- ناونیشانی پیشه‌یی:
- ئاستی خوێندن:
- زانینی زمان (زمانی دایك):
- زمانی تر كه به‌شداربوو ده‌یزانێت:
بۆ زانیاری زیاتر، تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژمارانه: 07508779933 أو 07704489933.
زانیاری ده‌رباره‌ی وانه‌بێژ
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دلشاد شاكر بۆتانی مامۆستایه له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین – به‌شی ئامار‌و زانیاری، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای SOSS له‌گه‌ڵ زیاتر له 22 ساڵ ئه‌زموون له وانه گوتنه‌وه‌ی ئامار و ئه‌نجامدانی شیكردنه‌وه‌ی داتا له ڕێكخراوی جیهانی هه‌روه‌ك FAO, FHI360, GfK, USAID, UNICEF. د. دڵشاد ئه‌ندامه ڕێكخراوی نێوده‌وله‌تی و خۆماڵی هه‌روه‌ك ESOMAR، سه‌ندیكای ئابووری ناسی كوردستان، له‌گه‌ڵ یه‌ك كتێبی چابكراو به زمانی شیرینی كوردی له‌ژێر ناونیشانی ئامارزانی.
ماوه و كرێ خول (كات و ساتی خول و خه‌رجییه‌كانی)
دوو هه‌ڵبژاردن هه‌یه بۆ ماوه و كرێی خوله‌كه:
- هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م بریتییه له پێشكه‌ش كردنی خوڵێكی ڕاهێنان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 13/1/2019 بۆ 3 ڕۆژ به به‌رده‌وامی له كاتژمێر 9:30 تا 13:00 نیوه‌ڕۆ، 13:00 تاكو 14:00 كاتی نانخواردنه، خوله‌كه بهردوامدهبێتهوه له كاتژمێر 14:00 تا 16:30 عه‌سر. شوێنی ئه‌نجامدانی خوله‌كه له ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمپانیای SOSS ده‌بێت.
خهرجییاتی ئه‌م خوله یه‌كسانه به 175 دۆلاری ئه‌مریكی، كه هه‌موو خه‌رجییه‌كان به‌خۆه ده‌گرێت هه‌روه‌ك: كرێی خول، كاته‌كانی پشوودان، خواردنی نیوه‌ڕۆ، یارمه‌تیدان بۆ دانان و چه‌سپاندنی SPSS. ده‌كرێت به‌شداربوو خه‌رجی خوله‌كه بدات له ڕێگای كاش یان حیسابی بانكی. - هه‌ڵبژاردنی دووه‌م بریتییه له پێشكه‌ش كردنی خولێكی ڕاهێنان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20/1/2019 بۆ 9 ڕۆژی جیاواز به‌رده‌وام ده‌بێت (ڕۆژانی یه‌كشه‌م و سێشه‌م و پێنجشه‌م) له كاتژمێر 16:00 تا 18:00 ئێواره. شوێنی ئه‌نجامدانی خوله‌كه له ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمپانیای SOSS ده‌بێت.
خهرجییاتی ئه‌م خوله یه‌كسانه به 150 دۆلاری ئه‌مریكی، كه هه‌موو خه‌رجییه‌كان به‌خۆه ده‌گرێت هه‌روه‌ك: كرێی خول، كاته‌كانی پشوودان، یارمه‌تیدان بۆ دانان و چه‌سپاندنی SPSS. ده‌كرێت به‌شداربوو خه‌رجی خوله‌كه بدات له ڕێگای كاش یان حیسابی بانكی.
پێویستییه‌كانی خول
- خوله‌كه له سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێ ده‌كات، بۆیه ده‌كرێت هیچ زانیارییه‌كت نه‌بێت له‌سه‌ر پڕۆگرامی SPSS یاخود زانستی ئامار. ئه‌م خوله هه‌موو ورده‌كارییه پێویسته‌كان به خۆوه ده‌گرێت، چ له لایه‌نی تیۆری بێت یاخود پڕاكتیكی.
- ده‌بێت هه‌ر به‌شداربوویه‌كی خوله‌كه لاپتۆپێك له‌گه‌ڵ خۆێ دا بهێنێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌نگاو و ڕاهێنانه‌ی كه ده‌خوێندرێت له خوله‌كه‌و له ماڵه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات.
بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی خوله‌كه
- Introduction to statistics
- Statistics definition and its branches
- Explain the difference between a sample and a population
- Sample and Sampling
- Explain the difference between surveys and experiments
- Measures of Central tendency and Dispersion
- Explain the difference between independent and dependent variables
- Correlation and Regression
- Test hypotheses-theory.
- Introduction to SPSS environments
- Why SPSS
- SPSS’s Windows
- Basic features of SPSS
- Preparation of SPSS Data set, Levels of Measurement
- Data management
- imports export of data file,
- Selection of data,
- Recoding of a variable,
- Computing new variable,
- Merging of data sets,
- Sorting of data sets.
- Most important Descriptive Statistics
- Descriptive statistics,
- Graph and Charts: Bar, Histogram and Pie,
- Frequency, histogram, normal curve,
- Cross-tabulation
- Some important SPSS features
- Select Cases
- Split File
- Weight Cases
- Communicating Results
- Modifying Output Tables and Charts
- Using Chart Templates
- Using Table “Looks”
- Including output in other applications (i.e. Excel or Word).
- Test the relationship between scale variables
- Chart the relationship between two scale variables
- Use Pearson’s correlation coefficient to examine the relationship between two scale variables
- Test hypotheses on Pearson’s correlation coefficient
- Assumptions for using Pearson’s correlation coefficient
- Simple Linear Regression Analysis
- Multiple Linear Regression Analysis.
- Test the relationship between categorical variables
- Use the Chart Builder to graphically illustrate the relationship between two categorical variables
- Use percentages in Crosstabs to describe the relationship between two categorical variables
- Use the Chi-Square test in Crosstabs to test the relationship between two categorical variables.
- Test hypotheses about individual variables
- Explain the sampling distribution of a statistic
- Explain the difference between the standard deviation and the standard error
- Use the One-Sample T Test to test a hypothesis about a population mean
- Use the Paired-Samples T Test to test on a “before-after treatment” effect
- Use the Binomial Test to test a hypothesis about a population proportion.
- Test the difference between two group means
- Use the Chart Builder to graphically illustrate the difference between two group means
- Use Explore and Means to describe the differences between groups
- Use the Independent-Samples T Test to test whether the difference between two group means is statistically significant.