به پشتیوانی خوای گهوره به خۆشحاڵییهوه، كۆتایی هات به خولێكی ڕاهێنانی پێنج ڕۆژی چڕ بۆ کارمەندانی پەیمانگای ڕاهێنانی نەوتی/بەیجی له شاری ههولێر.
خولەکە لە بواری ئامار و شیکاری داتا (ئاستی پێشکەوتوو) بوو بە ئامانجی پەرەپێدانی توانا مەعریفی و پراکتیکیەکان لەم بوارەدا لە ڕێگەی بەکارهێنانی پڕۆگرامی ئاماری SPSS.
شایەنی باسە، کە خولەکە کۆمەڵێک بابەتی لەخۆوه گرتبوو، کە پەیوەندییان بە چۆنیەتی پەرەپێدانی ڕاپۆرتەکانەوە هەبوو لە ڕێگەی بەکارهێنانی داتا و زانیارییه بەردەستەکان و پرۆسێسکردنی ئەو داتایانە.