بە ئامادەبوونی بەڕێز د. جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، به‌ڕێز د.ڤیان محمد جاف راوێژكار لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، و بەڕێز ئیبراهیم سه‌مین جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆتایی هات به خولی ڕاهێنان لە بواری ئامار و شیكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، و سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕێكه‌وتی 19/ 5/ 2022.
لەم خولەدا 35 فه‌رمانبه‌ر لەهه‌ر سێ سەرۆکایەتییەکە بەشداربوون، کە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو لەژێر چاودێری و جێبەجێکردنی ڕێکخراوەکەمان “ڕێکخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه (SOSS)”، لە چوارچێوەی کاراکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی هەرێمی کوردستانی عێراق. به‌م بۆنه‌وه بەشداربووان بڕوانامەیان پێبەخشرا لە مەراسیمێکی شایستەدا.
ڕێکخراوەکەمان هه‌وڵی پەرەپێدان و پێشخستنی شاره‌زایی و توانا ناوخۆییەکان ده‌دات، و تێدەکۆشێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسوودە و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵگه‌كه‌مان لە ئێستا و داهاتوودا بە به‌كارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ و هاوئاهەنگی لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا کە جیهان به‌خۆیه‌وه دەبينێت لە بواری داتا و زانیاری دا له ڕێگای ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌رانی حکومەت و ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی كوردستان لەسەر پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان لە کاری ڕۆژانەیان کە دەکەوێتە ئه‌ستۆیان.
میدیای ڕێكخراوی SOSS