له ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكه‌وتی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، ڕێكخراوی ستاتیستیكس بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگه (SOSS) به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دڵشاد شاكر بۆتانی سه‌رۆكی ڕێكخراو و به‌ڕێز ڕاهێنه‌ری شاره‌زا مصطفی جاف به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌ڵسان به سەرهدانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان – فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، لە لایەن نوێنەری نوسینگەی بەڕێز د. جوتیار عادل و بەرپرسانی بەشی پێگه‌ی فه‌رمی حکومەت، بەشی میدیای ناوخو، بەشی ڕاگەیاندن و بەشی داتا پێشوازیان لێكرا.
لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆیەکی چڕ‌و پڕی چەند بابەتێك کرا، کە گرنگترینیان ئەم خاڵانەی خوارەوە بوون:
-
چۆنێتی گەشەپێدانی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی كواڵیتی کاری داتا و زانیاری، کە حکومەت لێی سوودمەندە و پشت دەبەستێت بە پلاندانانی کاروچالاکی وەزارەت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بە باشترین شێوە بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی کۆمەڵگه لە داهاتوو و به پلانی درێژخایەندا.
-
لە ڕووی پرۆسەی شیکردنەوەی داتاوە، باس لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم فەرمانبەران و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان کرا، بۆ بنیادنانی توانای بڕیاردانی گونجاو.
-
هەنگاوە ئەکادیمیەکان بۆ هاوکاری و پشتیوانی هەموو دامودەزگا حکومییەکان بۆ ڕاپەڕاندنێکی سەردەمیانەی ئەو ئەرک و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به داتا و زانیاری.
ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی SOSS