SOSS به سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دڵشاد شاكر بۆتانی گرێبه‌ستێكی كرد له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مالتیزهر – Malteser International (MI) بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا له ڕێگای زانینی ڕاو سه‌رنجی خێزانه‌كان له‌م ده‌ڤه‌ره. ئامرازی ڕاپرسی به‌كارهاتوو فۆڕمی ڕاپرسی بوو كه دروستكرابوو كرابوو له لایه‌ن MI بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتا له ڕێگای ڕاپرسی ڕوو به ڕوو به یارمه‌تی كۆمپیوته‌ر (CAPI)، هه‌روه‌ها له ڕێگای ڕاپرسی ته‌له‌فۆنی و به‌یارمه‌تی كۆمپیوته‌ر (CATI) له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زیان لێكه‌وتوو له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه یارمه‌تیان وه‌رگرتووه له ڕێكخراوی MI بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان. شوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی ڕاپرسی دابه‌ش بوو له‌سه‌ر 3 به‌ش: ناحيه‌ی بهغديده (قه‌ره‌قۆش) و به‌رتله له قه‌زای حهمدانيه، به‌عشيقه له قه‌زای موسل.
ئامانجی سه‌ره‌كی له كۆكردنه‌وه‌ی داتا بۆ ئه‌نجامدانی 673 چاوپێكه‌وتن بوو له ده‌شتی نه‌ینه‌وا له عیراق بۆ هاندانی هاوڵاتیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خانووه‌كانی خۆیان كه ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه له لایه‌ن ڕێكخراوی نابراو. چه‌ند ئامانجێكی تریش هه‌بوو، هه‌روه‌ك:
- پێداچوونه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی ئامرازی ڕاپرسی به به‌كارهێنانی Kobotoolbox؛
- تاقیكردنه‌وه‌ی فۆرمی ڕاپرسی به‌به‌كارهێنانی ئامێری تابلێت (Tablets).
- ڕاهێنان و مه‌شقپێكردنی توێژه‌ران و سه‌رپه‌رشتیاران.
- تاقیكرنه‌وه‌ی ڕاپرسی له ڕێگای Pilot Test.
- وه‌رگێڕانی پڕسیاری كراوه له فۆڕمی ڕاپرسی.
- خاوێنكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی داتا له ڕێگای پڕۆگرامی SPSS و MS Excel.