خولی (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن) له لایه‌ن كۆمپانیای ( SOSS ) رێكخراوه و كۆمپانیاكه‌مان یه‌كێكه له كۆمپانیا پسپۆره‌كانی عێراق له بواره‌كانی: لێكۆڵینه‌وه‌ی بازاڕ، كه‌ڵكی ئابووری، شیكردنه‌وه‌ی ئاماری و خولی راهێنان.
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خول:
خولی (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن) ئاماده‌كراوه بۆ ئەوانه‌ی دەیانەوێت سەرکەوتوو بن لە بواری فرۆشتن چ لە لە کۆمپانیا چ لە بواری کاری ئازاد. ئەم خولە وەکو ڕێنیشاندەرێک و سەرچاوەیەک وایە بۆ به‌شداربووان تا لە کارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن و بتوانن زیاتر ره‌زامه‌ندی كڕیار به‌ده‌ست بهێنن و چالاكتر بگه‌ن به ئامانجه‌كانی فرۆشتنیان.
ئامانج له‌م خوله چیه؟
ئامانجەکانی خولەکەمان پێک دێت لەمانەی خوارەوە :
- ناساندنی نهێنی سه‌ركه‌وتن له فرۆشتندا.
- شیكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی كڕیار و چۆنیه‌تی فرۆشتن پێیان.
- زیادكردنی تواناكانی چۆنیه‌تی بنیاتنانی متمانه له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان.
- تیشك خستنه‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ كڕیاره سه‌خته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
کێ سوود لەم خولە دەبینێت:
ئەم خولە بەسوودە بۆ:
- به‌رێوه‌به‌رانی به‌شی فرۆشتن
- سه‌رپه‌رشتیارانی به‌شی فرۆشتن
- نوێنه‌ری فرۆشتن (مندوب مبیعات)
- كارمه‌ندانی به‌شی فرۆشتن
زمانی وانە گوتنەوەی خول
جێگای ئاماژە پێکردنە کە خولەکەمان بە دوو زمان ده‌گوترێته‌وه:
- زمانی کوردی
- زمانی ئینگلیزی.
به‌شداربوون:
هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی په‌ره‌پێدانی تواناكانی بێت له بواری فرۆشتن ده‌توانێت به‌شدار بێت. ژماره‌ی به‌شداربووان بۆ ئه‌م خوله له نێوان 15 – 20 كه‌س ده‌بێت له ڕێگای سەردانکردن بۆ کۆمپانیا ناو تۆمار ده‌كرێت.
ماوه و تێچووی خول
- ماوەی خول (6 كاتژمێره) و له 2 رۆژدا به‌رێوه ده‌چێت.
- تێچوونی خول ته‌نها 75 دۆلاره، کۆفی برێک و پێداویستی خوول بەخۆوە دەگرێت.
- بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن له لایه‌ن كۆمپانیای (SOSS) وه ده‌به‌خشرێته به‌شداربووان.
- رێكه‌وتی به‌رێوه‌چوونی خول: 1-2/ 11 / 2019 رۆژی هەینی و شەمە، كات 3:00-6:00ی ئێواره یاخود كاتژمێر 6 – 9 شه‌و.
- شوێن: كۆمپانیای SOSS – هه‌ولێر – شه‌قامی 100م، ته‌نیشت جه‌وازات و ئیقامه (به‌رامبه‌ر تاوه‌ره‌كانی ئیمپایه‌ر).
زانیاری ده‌رباره‌ی راهێنه‌ر
م.زانیار جبار رشید خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له به‌رێوه‌بردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی به‌ریتانیا،
مامۆستا له كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری – زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، وەهەروەها به‌رێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی كار له رێكخراوی پلان، راهێنه‌ری متمانه پێكراو له “به دامه‌زراوه‌یی كردنی كۆمپانیاكان” له په‌یمانگه‌ی عێراقی بۆ به‌رێوه‌به‌ران، راوێژكار و راهێنه‌ری په‌ره‌پێدانی كار، له‌گه‌ل بوونی شاره‌زایی كاركردن له‌گه‌ل كۆمپانیا و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان بۆ زیاتر له 5 ساڵ له بواری به‌رێوه‌بردن و په‌ره‌پێدانی كار و بازارگێریدا.
ناو تۆماركردن بۆ ئه‌م خوله (ناو نووسین)
بۆ ناو تۆمارکردن ده‌توانن سەردانی کۆمپانیا بکەن.
بۆ زانیاری زیاتر، تكایه په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه بكه‌ن: 07508779933 يان 07503783720.