پڕۆژەیەک لەلایەن ڕێکخراوی Ground Truth Solution (GTS Organization) بەڕێوە چوو بۆ کۆکردنەوەی داتا لە عیراق، بە بەکارهێنانی ڕاپرسی ئامادەکراو لەلایەن GTS به سهرپهرشتی پڕۆفیسۆری یاریدهدهر د. دڵشاد شاكر بۆتانی (SOSS) لە مانگی ئەیلوول 2019.
مەبەستی سەرەکی لە کۆکردنەوەی داتا (پێدراو) بۆ ڕێکخراوی GTS بە ئەنجامدانی 1130 چاوپێکەوتن لەگەڵ توێژهكانی ئاوارە، گەڕاوە (IDP)، خهلكی كهم دهرامهت، وە پەنابەری سووری بوو. ئهم توێژانه نیشتەجێی ئەم شەش پارێزگایەی هەرێمی کوردستان و عێراقن: ئەنبار، هەولێر، دهۆک، موسڵ، سەلاحەدیین، سلێمانی.
GTS ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ناحکومییە کە یارمەتی چینە زیان لێکەوتووەکان دەدات کە بەهۆی هەر قەیرانێک بێ بۆ ئەوەی ببنە کاریگەر لە داڕشتن و جێبەجێکردنی یارمەتی مرۆڤایەتی. GTS بناغەیەک بۆ بەدواداچوون و لێپرسینەوە بەرەو پێشبردن، کە یارمەتی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی دەدات بۆ چاككردن و بەرەوپێشبردنی کارەکانیان لە ڕێگای سوود وەرگرتن لەو ئهزموونی ئهو هاوڵاتیانەی کە GTS خزمهتیان دەکات، هەروەها وەرگرتنی بۆچوونی فەرمانبەری مەیدانی و ڕێکخراوە ناوخۆییەکان وەک تەواوکەرێک بۆ ڕاو بۆچوونی ئەو هاوڵاتییە زیان لێکەوتووانهی قەیران.