دوا بە دوای ئەو سەرکەوتنەی بەدەستمان هێنا لە بەڕێوەچوونی خولی بەڕێوەربردن و پلان دانان، دووبارە لە کۆمپانیاکەمان هەڵدەستین بە دووبارە کردنەوەی خوولی بەڕێوەبردن و پلان دانان (بنچینە) بۆ ئێوەی خۆشەویست.
خولی (به‌رێوه‌بردن و پلاندانان – بنچینە) له لایه‌ن كۆمپانیای SOSS رێكخراوه و كۆمپانیاكه‌مان یه‌كێكه له كۆمپانیا پسپۆره‌كانی عێراق له بواره‌كانی: لێكۆڵینه‌وه‌ی بازاڕ، كه‌ڵكی ئابووری، شیكردنه‌وه‌ی ئاماری و خولی راهێنان.
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خول:
خولی (به‌رێوه‌بردن و پلاندان – بنچینە) ئاماده‌كراوه بۆ ئەوانه‌ی دەیانەوێت تێگه‌یشتنیان زیاتر بێت ده‌رباره‌ی بنه‌ما و بنچینه‌كانی به‌رێوه‌بردن و پلاندانان. وه هه‌روه‌ها ئه‌م كۆرسه ئاماده كراوه بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن شاره‌زاییان زیاتر بێت ده‌رباره‌ی به‌رێوه‌بردن، خه‌سڵه‌ته‌كانی به‌رێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو، هۆكاره‌كانی شكستهێنانی به‌رێوه‌به‌ر، پلاندانان، گرنگی بوونی پلانی چالاك، هه‌نگاوه‌كانی دارشتنی پلان وه هه‌روه‌ها خه‌سڵه‌ته‌كانی پلانی باش.
ئامانج له‌م خوله چیه؟
ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م خوله بنیادنانی بناغەی بوون بە بەڕێوەبەرێکی ئەکادیمی و سه‌ركه‌وتوو. هه‌روه‌ها ئەنجامدانی کارەکان لە ڕێگای بەکارهێنانی پلانی تۆکمە لە ڕێگای گرنگی دان به‌هه‌ر یەکە لە ئاستەکانی بەڕێوەبردن، پێویستییەکانی بەڕێوەبەر بۆ سەرکەوتن، دیاریکردنی هەنگاوەکانی بوون بە بەڕێوبەڕێکی چالاک، هەنگاوەکانی داڕشتنی پلان و ڕوونکردنەوەی گرنگی پلان وە ئاشنابوون بە خەسلەتەکانی پلانی سەرکەوتوو.
چی فێر ده‌بێت له خولی بەڕێوەبردن و پلاندانان:
له كۆتایی ئه‌م خوله، به‌شداربووان ئاشنای ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بن:
- به‌رێوه‌بردن و ئاسته‌كانی به‌رێوه‌بردن.
- به‌رێوه‌به‌ر تاكو سه‌ركه‌وتوو بێت پێویسته چی بكات (كار و ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه‌به‌ر)
- هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌رێوه‌بردنێكی چالاك.
- هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌رێوه‌به‌ره‌كان.
- پلاندانان و گرنگی بوونی پلان.
- هه‌نگاوه‌كانی دارشتنی پلان.
- ئاشنا بوون به خه‌سڵه‌ته‌كانی پلانی سه‌ركه‌وتوو.
زمانی وانە گوتنەوەی خوول
جێگای ئاماژە پێکردنە کە خولەکەمان بە دوو زمان ده‌گوترێته‌وه:
- زمانی شیرینی کوردی
- زمانی ئینگلیزی.
به‌شداربوون:
هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوو په‌ره‌پێدانی تواناكانی بێت له بواری به‌رێوه‌بردن و پلاندانان ده‌توانێت به‌شدار بێت. ژماره‌ی به‌شداربووان بۆ ئه‌م خوله له نێوان 15 – 20 كه‌س ده‌بێت له ڕێگای فوڕمی پێشكه‌ش كردن بۆ ئه‌م خوله، ناو تۆمار ده‌كرێت.
ماوه و تێچوونی خول
- ماوەی خول (6 كاتژمێره) و له ماوه‌ی 2 رۆژدا به‌رێوه ده‌چێت.
- تێچوونی خول 90$، کۆفی برێک و پێداویستی خوول بەخۆوە دەگرێت.
- رێكه‌وتی به‌رێوه‌چوونی خول: 17-18/ 9 / 2019 رۆژی سێ شەمە و چوار شەمە كات 4:30-7:30
- شوێن: كۆمپانیای SOSS – هه‌ولێر – شه‌قامی 100م، ته‌نیشت جه‌وازات و ئیقامه (به‌رامبه‌ر تاوه‌ره‌كانی ئیمپایه‌ر).
تێبینی:
دوای پركردنه‌وه‌ی فۆرم به‌شداربوو پێویسته له ماوه‌ی 2 رۆژ سه‌ردانی كۆمپانیا بكات بۆ چه‌سپاندنی ناوه‌كه‌ی و پێدانی تێچوونی به‌شداربوون، به پێچه‌وانه‌وه شانسی به‌شداریكردن بۆ ئه‌وانه ده‌بێت پێشوخته سه‌ردانی كۆمپانیا ده‌كه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر، تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژمارانه: 07508779933 يان 07704489933.
زانیاری ده‌رباره‌ی راهێنه‌ر
م.زانیار جبار رشید خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له به‌رێوه‌بردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی به‌ریتانیا
مامۆستا له كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری – زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، وەهەروەها به‌رێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی كار له رێكخراوی پلان، راهێنه‌ری متمانه پێكراو له به دامه‌زراوه‌یی كردنی كۆمپانیاكان له په‌یمانگه‌ی عێراقی بۆ به‌رێوه‌به‌ران، راوێژكار و راهێنه‌ری په‌ره‌پێدانی كار، له‌گه‌ل بوونی شاره‌زایی كاركردن له‌گه‌ل كۆمپانیا و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان بۆ زیاتر له5 ساڵ له بواری به‌رێوه‌بردن و په‌ره‌پێدانی كار و بازارگێریدا.
ناو تۆماركردن بۆ ئه‌م خوله (ناو نووسین)
بۆ به‌شداریكردن له‌م خوله، تكایه زانیارییه‌كانی خۆتان ڕه‌وانه‌بكه‌ن له ڕێگای ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه:
https://forms.gle/MojXGupncWk96BiWA
یاخود له ڕێگای ناردنی زانیاری بۆ ئه‌و ئیمێڵانهی خواره‌وه:
info@soss-iraq.com یاخود s.amir@soss-iraq.com
زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی به‌شداربوو:
- ناوی ته‌وای به‌شداربوو:
- ئیمێل:
- ژماره‌ی مۆبایل:
- شوێنی كاركردن:
- ئاستی خوێندن: