له رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى 04-10-2022 رێكخراوى ستاتيستيكس بۆ په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگه (SOSS) به‌شدارى كرد له وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی ستراتیژیای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كه ئه‌نجام درا له لایه‌ن دەستەی دەسپاکی بە ھاوبەشی (UNDP) بە پاڵپشتی (یەکێتی ئەوروپا) بۆ هه‌موو ڕێكخراوه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ڕێكخراوی UNDP. جێگاى ئاماژه‌پێكردنه، كه چه‌ندين ڕاو بۆچوون له‌م وۆركشۆپه باسكران، هه‌روه‌ها ڕێكخراوى ستاتيستيكيش ڕاو بۆچوونى خۆى سه‌باره‌ت به‌م ستراتیژیایه خسته‌ڕوو. له‌م وۆركشۆپه دا، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان، به‌ڕێز بارزان ئه‌كره‌م مه‌نتك ئاماژه‌ى به‌وه كرد، كه رێكخراوه ناحكومییه‌كان هاوكارى گرنگ ده‌بن بۆ ستراتیژیایهكه، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار بوو، كه باسی هه‌موو چاڵاكییه پۆزه‌تیڤ و نێگهتیڤییهكانی فه‌رمانگه بكات به تێروته‌سه‌لی له ڕابوردوو و ئێستا و داهاتوودا.