له رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 28-09-2022 رێكخراوى ستاتيستيكس بۆ په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگه (SOSS) به‌ژدارى كرد له كۆبوونه‌وه‌ى دام و ده‌زگا كارگێرييهكانى پارێزگاى هه‌ولێر به ناونيشانى (كه‌م كردنه‌وه‌ى ڕۆتين و ئاسانكارى كاروبارى هاوڵاتيان) به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و به چاودێرى و هاوكارى رێكخراوى PAO له سه‌نته‌رى به‌شدارى كۆمه‌ڵايه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، جێگاى ئاماژه‌پێكردنه كه چه‌ندين ڕاوبۆچوون له‌م كۆبونهوهيه باسكران، هه‌روه‌ها ڕێكخراوى ستاتيستيكيش ڕاو بۆچوونى خۆى و چاره‌سه‌ر سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌يه خسته‌ڕوو وه له‌لايه‌ن به‌ژداربووانه‌وه به خاڵى زۆر ئه‌رێنى هه‌ژماركرا.