خولی ڕاهێنانی (كاره‌كه‌ت په‌ره پێ بده – Develop Your Business)
1) ده‌رباره‌ی خول:
خولی ڕاهێنانی (كاره‌كه‌ت په‌ره پێ بده – Develop Your Business) پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كۆمپانیا و كار و پرۆژه بازرگانیه جیاوازه‌كان و ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی په‌ره‌پێدانی تواناكانیان ده‌كه‌ن.
2) ئامانجه‌كانی خول:
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆگرامه بریتیه له درووستكردنی به‌هایه‌كی درێژخایه‌ن بۆ كۆمپانیا و خاوه‌نكاره‌كان و گه‌شه‌ی زیاتر. له‌ڕێگای ئاشنا بوون به چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی و گرینگ له سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كۆمپانیا و بزنسێك، كه ئه‌وانیش بریتین له: بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردن، پلاندانان، ماركێتینگ وه‌هه‌روه‌ها فرۆشتن. له رێگای ئه‌م خوله‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه ده‌ده‌ین:
1. ناساندنی بنه‌ما گرینگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ڕێوه‌بردنێكی سه‌ركه‌وتوو.
2. ناساندنی پلاندانان و بزنس پلان، وه‌هه‌روه‌ها هه‌نگاونان بۆ دارشتنی بزنس پلانی چالاك.
3. تێگه‌یشتن له بازارگێڕی (Marketing) و ڕۆڵه گرینگه‌كه‌ی له بزنسی ئێستا.
4. ئاماژه‌كردن بۆ نهێنی سه‌ركه‌وتن له فرۆشتندا و چۆنیه‌تی هه‌نگاونان به‌و ئاراسته‌یه.
5. بنیاتنان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشه‌نگ و خاوه‌نكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان.
3) ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری خول:
ئه‌م خوله له لایه‌ن مامۆستا (زانیار جبار رشید) مامۆستا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و ڕاوێژكار و ڕاهێنه‌ری په‌ره‌پێدانی كاره‌وه ئاماده‌كراوه و پێشكه‌ش ده‌كرێت، وه خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م خوله بۆ به‌ڕێزیان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ته‌واوه‌تی.
4) ڕێكخه‌ری خول:
خوله‌كه ڕێكده‌خرێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت له لایه‌ن ڕێكخراوی (SOSS) كه‌وا ڕێكخراوێكی خۆماڵی تایبه‌ته له هه‌موو عیراق و له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى خولى ڕاهێنان بۆ كه‌رتى حكومى و ناحكومى، ڕووپێوی و ڕاوێژكارى ئامارى، توێژینه‌وه‌ی بازاڕ.
5) پلانی به‌ڕێوه‌چوونی خول(Course Organization) :
هه‌فته‌ی یه‌كه‌م (Week 1) : به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری كاریگه‌ر – Management and Effective Managers
هه‌فته‌ی دووه‌م (Week 2) : پلاندانان و بزنس پلان Planning and Business Plan –
هه‌فته‌ی سێیه‌م (Week 3) : ماركیتینگ و براندینگ – Marketing and Branding
هه‌فته‌ی چواره‌م (Week 4) : نهێنی سه‌ركه‌وتن له فرۆشتن – Success Secrets in Sales
6) شێوازی به‌رێوه‌چوونی خــول (Course Details) :
- ماوه‌ی خول: (4) رۆژ (16 كاتژمێر)، له ماوه‌ی (4) هه‌فته خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌فته‌ی (1) ڕۆژ ( ته‌نها ڕۆژی شه‌ممان).
- شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی خول: هه‌ولێر، هۆتێل دیده‌مان (Venue: Hotel Dedeman -Erbil)
كات و رێكه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی خول:
شه‌ممه 2022-08-06
تێبینی //
- ئه‌م خوله به پاڵپشتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له كۆتایی خول بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن ده‌به‌خشرێته به‌شداربووانی خول.
- ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی قازانج نه‌ویست به‌شداره له‌م پرۆژه‌یه و چاوه‌روانی هیچ جۆره داهاتێك ناكات.
- خوله‌كه خوانی ئێواره له خۆده‌گرێت